شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

نوسین و وتنەوەی دروشم لە پەنجەرە و سەربانەکانەوە

نوسین و وتنەوەی دروشم لە پەنجەرە و سەربانەکانەوە

هاوکات لەگەڵ بەرەوڕووبوونەوەی هێزەکانی رژیم

نووسین و وتنه‌‌‌وه‌‌‌ی دروشمەکانی دژ بە دەسەڵاتی ئاخوندی له‌‌‌ په‌‌‌نجه‌‌‌ره‌‌‌ و سه‌‌‌ربانی ماڵانه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ درێژایی شه‌‌‌وان به‌‌‌رده‌‌‌وامه‌‌‌.
لەگەڵ بەردەوامی و چڕبوونەوەی ناڕەزایەتییەکانی گەلانی ئێران لە دوای شه‌‌‌هیدکرانی ژینا (مەهسا) ئەمینی، خه‌‌‌ڵکی شاره‌‌‌کانی ئێران و کوردستان شێوازی نوێتریان بۆ ناڕەزایەتییەکانیان زیاد کردووە و جگە لە هەڵمەتەکانی سەر شەقام، دەستیان بە نووسینی دروشم له‌‌‌سه‌‌‌ر دیوار و شوێنه‌‌‌ گشتیه‌‌‌کان و  وتنەوەی دروشمەکانی وه‌‌‌ک مه‌‌‌رگ به‌‌‌ر خامنیه‌‌‌یی، مه‌‌‌رگ به‌‌‌ر دیکتاتۆر و زور دروشمی دیکه‌‌‌ دژ به‌‌‌ ڕژیم لە پەنجەرە و سەربانەکانەوە تا دره‌‌‌نگانێکی شه‌‌‌‌و ده‌‌‌ڵینه‌‌‌وه‌‌‌. ئه‌‌‌م میتۆده‌‌‌ بۆ هاندانی ئه‌‌‌و که‌‌‌سانه‌‌‌یه‌‌‌ کە ناتوانن لەسەر شەقامەکان بن بەڵام بەو شێوە و بە وتنەوەی دروشم و سروود هەتا درەنگانی شەو لە گەرم داهێنانی زیاتر راپەرینەکان دەور دەبینن.
‌هێزه‌‌‌ سه‌‌‌رکوتکه‌‌‌ره‌‌‌کانی ڕژیم، زۆر به‌‌‌ لاوازی و بێ هێزیه‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌رده‌‌‌که‌‌‌ون. له‌‌‌ گرته‌‌‌یه‌‌‌کی ڤیدیۆی دا ئاخوند غوڵامحسێن موحسینی ئیژەیی بەرپرسی دەزگای قەزایی رژیم باس لە شه‌‌‌که‌‌‌تی و که‌‌‌مخه‌‌‌وی هێزه‌‌‌ سه‌‌‌رکوتکه‌‌‌ره‌‌‌کانی ڕژیم ده‌‌‌کات.
لەگەڵ زیادبوونی توڕەیی خۆپیشاندەران، هەوڵەکانی ڕژیمی ئاخوندی بۆ شێواندنی ڕاستییەکان لەبارەی کەیسی شەهید ژینا (مێهسا) ئەمینی بەردەوامە. هه‌‌‌ر له‌‌‌و په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌دا، فەرەیدون نوحی، یەکێک لە پزیشکە متمانەپێکراوەکانی ئاخوند عەلی خامنەیی، هەفتەی ڕابردوو داوای لە لانیکەم سێ پزیشکی دڵ کردووە کە لە تۆماری پزیشکی ژینا ئەمینیدا بنووسن کە کێشەی دڵی هەیە. ناوبراو هاوسەری کوبرا خەزعەلی و بەرپرسی نەخۆشخانەی ڕەجایی دڵە لە تاران.
هەروەها لەگەڵ درێژەی ناڕەزایەتیەکان، سنوردارکردنی ئینته‌‌‌رنێت بەردەوامە
ناڕەزایی جەماوەری لە  کوردستان و ئێران، له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ته‌‌‌قه‌‌‌ی ڕاسته‌‌‌وخۆی هێزه‌‌‌ سه‌‌‌رکوتکه‌‌‌ره‌‌‌کانی ڕژیم بەردەوامە و ژمارەی قوربانیان لە زیادبووندایە. سەرەڕای هەڕەشەی سه‌‌‌رانی ڕژیم و ده‌‌‌زگا و ناوەندە قەزایی و داپڵۆسێنەرەکانی ڕژیم، ڕۆژی یەکشەممە 3ی رەزبەر ناڕەزایەتیەکان لە شارە جیاوازەکانی ئێران و کوردستان به‌‌‌رده‌‌‌وام بوو و ڕۆژ به‌‌‌ ڕۆژ بەرفراوانتر ده‌‌‌بێ.
هەتا ئێستا ئاماری تەواوی شەهید و بریندارەکانی ئەم راپەرینە کە لە 11هەمین رۆژی خۆیدایە،  بەڵام بەپێی هەندێ ئاماری ناوەندەکانی مافی مرۆڤ لانیکەم 140 شەهید کراون کە ناوی 40 کەسیان بڵاوکراوەتەوە.
کۆمپانیای نێتبلۆکس کە چاودێری و ڕاپۆرت لەسەر هاتوچۆی ئینتەرنێت لە سەرانسەری جیهان دەکات، دەڵێت سنووردارکردنی ئینتەرنێت له‌‌‌ ئێران بەردەوامە و پەیوەندییەکانی واتس ئەپ و ئینستاگرام و سکایپ راگیراون.
ئەمە لە کاتێکدایە هێزی زەمینی سوپای پاسدارانی ڕژیم  هێرشی تۆپخانە و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان دەستپێکردووە. ماوەی دوو ڕۆژە تۆپخانەکانی سوپای پاسدارانی ڕژیم دەڤەری برادۆست و کوێستانه‌‌‌کانی (بەربزین، هۆڕنێ، ناوڕوباران، گوندی بن پەرێزو دەرهۆڵا)و چەند شوێنێکی دیکە تۆپباران دەکەن ‌و زیانی مادی بە کۆچەرییەکان ‌و رەز و باخی گوندنشینان گەیاندوە.
به‌‌‌پێی راپۆرتی ته‌‌‌شکیلاتی ناوخۆی سازمانی خه‌‌‌بات، ئه‌‌‌و تۆپبارانه‌‌‌ لەدیوی کوردستانی ئێران و له ناوچه‌‌‌ی (دۆرە مەیدان)ی سەر بەشاری شنۆ و له‌‌‌ یه‌‌‌کێک له‌‌‌ مۆڵگەکانی سپای تیرۆرستی پاسداران نزیک‌ کوێستانی سەقەر ده‌‌‌کرێ و هەموو تۆپەکان لەوێوە بەرەو ناوچە سنورەکانی هەرێمی کوردستان دەتەقێندرێن.
وە بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە شاری سەردەشتەوە, رۆژی دووشەممه ۴ی رەزبەر کەشێکی توندی ئەمنیەتی لەلایەن حکومەتەوە لەو شارە پەیرەو دەکرێ و هێزە بەکرێگیراوەکانی ڕژیم و جاشەکانی ئەو ناوچەیە شەوانە و دەمەو بەیان هەڵەکوتنەسەر ماڵی خەڵک و بە بیانوی بەشداری کردنیان لە ڕاپەڕینەکان لاوان و پیاوان و تەنانەت میرمنداڵانیش دەستبەسەر و لەگەڵ خۆیان دەبەن و سوکایەتی بە بنەماڵەکەشیان دەکەن. شەوی ڕابردوو سیخوڕەکانی پاسگای بریسوێ چوونەسەر بان و ناو ماڵێک و میرمنداڵێکی تەمەن ۱· ساڵ یان دەسبەسەر کردووە بێڕێزی و سوکایەتیکی زۆریشیان بە بنەماڵەکەی کردووه.


2 ساڵ و 1 مانگ و 27 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 11 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

نوسین و وتنەوەی دروشم لە پەنجەرە و سەربانەکانەوە

نوسین و وتنەوەی دروشم لە پەنجەرە و سەربانەکانەوە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن