پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی کاردانەوەکان بە پەلاماری مووشەکیی ڕژیم بۆ سه‌ر

بەردەوامیی کاردانەوەکان بە پەلاماری مووشەکیی ڕژیم بۆ سه‌ر

بنکه‌و باره‌گاکانی حیزبه‌کانی کوردستانی ئێران له‌ هه‌رێمی کوردستان

 به‌‌‌ره‌‌‌به‌‌‌یانی ڕۆژی چوار شه‌‌‌ممه‌‌‌ ٦ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ر به‌‌‌رامبه‌‌‌ر به‌‌‌ ٢٨ی سێپتامبری ٢٠ ٢٢ی زاینی، هاوکات له‌‌‌گه‌‌‌ڵ به‌‌‌رده‌‌‌وامی به‌‌‌رفراوانی ناڕه‌‌‌زایه‌‌‌تی و ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌ جه‌‌‌ماوه‌‌‌ریه‌‌‌کانی ئێران و کوردستان دژ به‌‌‌ ڕژیمی ئاخوندی و زیادبوونی پشتیوانیه‌‌‌ ناوخۆیی و جیهانیه‌‌‌کان له‌‌‌ داواکانی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕاپه‌‌‌ڕیوو، هێزی تیرۆریستی سوپای پاسداران، له‌‌‌ هێرشێکی ئاسمانی دا، به‌‌‌ درۆن و مووشه‌‌‌کی بالیستی بۆردومانی چه‌‌‌ندین بکه‌‌‌و باره‌‌‌گا و قوتابخانه‌‌‌ و ناوه‌‌‌نده‌‌‌ مه‌‌‌ده‌‌‌نیه‌‌‌کانی و شوێنی حه‌‌‌وانه‌‌‌وه‌‌‌یی خانه‌‌‌واده‌‌‌ی حیزبه‌‌‌کانی کوردستانی ئێرانی له‌‌‌ نێو خاکی هه‌‌‌رێمی کوردستان کرد. هێرشه‌‌‌ ئاسمانیه‌‌‌کان سەرجەم بنکەو بارەگاکانی حدکا، قوتابخانەو کەمپی پەنابەرنیان له‌‌‌ کۆیه‌‌‌ و بنکه‌‌‌ و باره‌‌‌گاکانی هه‌‌‌ر یه‌‌‌ک له‌‌‌ کۆمەڵەی شۆڕشگێڕان و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانی له‌‌‌ زڕگوێزی سنووری شاری سلێمانی و مقه‌‌‌ڕه‌‌‌کانی پارتی ئازادی کوردستان له‌‌‌ پردێ، شێراوە،ی گرته‌‌‌وه‌‌‌ و چه‌‌‌ندین شه‌‌‌هید و برینداری لێ که‌‌‌وته‌‌‌وه‌‌‌.
به‌‌‌پێی سه‌‌‌رچاوه‌‌‌ خه‌‌‌به‌‌‌ریه‌‌‌کان تائێستا 15 که‌‌‌س شه‌‌‌هیدبوون و 46 کەس له‌‌‌و هێرشه‌‌‌ دژی ئینسانیه‌‌‌دا بریندار بوون و له‌‌‌ نه‌‌‌خۆشخانه‌‌‌کانی هه‌‌‌رێمی کوردستان دا له‌‌‌ ژێر چاودێری ورد دان.
له‌‌‌به‌‌‌رامبه‌‌‌ر ئه‌‌‌و هێرشه‌‌‌ دڕندانه‌‌‌یی ڕژیم دا، هه‌‌‌موو هێز و لایه‌‌‌نه‌‌‌کانی کوردستانی ئێران وێڕای مه‌‌‌حکومکردنی ئه‌‌‌و جینایه‌‌‌ته‌‌‌، پێداگریان له‌‌‌ داوایی به‌‌‌رده‌‌‌وامی ڕاپه‌‌‌ڕین و ناڕه‌‌‌زایه‌‌‌تیه‌‌‌کان له‌‌‌ نێوخۆی کوردستان و ئێران کرده‌‌‌وه‌‌‌.
سازمانی خه‌‌‌باتی کوردستانی ئێران له‌‌‌ دوو به‌‌‌یاننامه‌‌‌ی کومیته‌‌‌ی ناوه‌‌‌ندی دا، ڕایگه‌‌‌یاند که‌‌‌:
ئه‌‌‌و هێرشه‌‌‌ دوژمنکاریه‌‌‌ى سوپای پاسداران له‌‌‌کاتێکدایه‌‌‌، نزیکه‌‌‌ى 11 ڕۆژه‌‌‌ خه‌‌‌ڵکی تێکۆشه‌‌‌رو ئازادیخوازی ئێران‌و کوردستان، هاوکات له‌‌‌سه‌‌‌ر داوای هێزه‌‌‌ ئۆپۆزسیۆنه‌‌‌کانی دژبه‌‌‌ری ڕژیمی ئاخوندی بۆ پشتیوانیکردن له شه‌‌‌هیدکردنی ژینا(مەهسا) ئه‌‌‌مینی، مانگرتن‌و ئیعترازاتی جەماوەریی له‌‌‌کوردستان مەڵبەندی ڕاپه‌‌‌رینه‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌ستیپێکردوه‌‌‌ و ئێستا سه‌‌‌رجه‌‌‌م شارو شارۆچکه‌‌‌کانی ئێرانی گرتۆته‌‌‌وه‌‌‌.
له‌‌‌ درێژه‌‌‌ی ڕاگه‌‌‌یاندراوه‌‌‌که‌‌‌ی کومیته‌‌‌ی ناوه‌‌‌ندی دا هاتوه‌‌‌ که‌‌‌:
ێگومان خه‌‌‌بات‌و تێکۆشانی به‌‌‌رده‌‌‌وامی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕاپه‌‌‌ریوی ئێران‌و کوردستان، ڕژیمی ئێرانى وه‌‌‌له‌‌‌رزه‌‌‌ هێناوه‌‌‌و ڕژیم له‌‌‌ ڕوخانی یه‌‌‌کجاره‌‌‌کی نزیک بۆته‌‌‌وه‌‌‌ هه‌‌‌ربۆیه‌‌‌، به‌‌‌و هێرشه‌‌‌ جینایه‌‌‌تکارانه‌‌‌ی بۆ ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی سنوره‌‌‌کانی خۆی هه‌‌‌وڵده‌‌‌دات، کاریگه‌‌‌ری ناڕەزایەتیەکانی ناوخۆ که‌‌‌مبکاته‌‌‌وه‌‌‌و سه‌‌‌رنجی ناوه‌‌‌نده‌‌‌کانی جیهان‌و ده‌‌‌وڵه‌‌‌تان بۆ ئه‌‌‌و هێرشه‌‌‌ دوژمنکاریانه‌‌‌ به‌‌‌بیانوی بونی هێزی پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌ له‌‌‌گردبونه‌‌‌وه‌‌‌و ناڕه‌‌‌زایه‌‌‌تیه‌‌‌کانی ناوخۆ دا به‌‌‌ لاڕێدا به‌‌‌رێ.

ژیمی ئاخوندی لەکاتێدا ئەم هێرشانە ئەنجام دەدا کە لەلایەن کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی و ناوخۆی ئێرانیش کەوتۆتە ژێر فشارێکی زۆر و راپەرین و ناڕەزایەتیەکانی گەلانی ئێران بەشێوەیەک بەرفراوان و بەرین بووە کە لە کونترۆڵی هێزە سەرکوتگەرەکان دەرچووەو جەماوەری کوردستان و ئێران لە تێکڕای شار و ناوچەکان، کۆی گشتی دەسەڵاتی ئاخوندی دەکەنە ئامانج و جەماوەر خوازیاری روخان و لەناوچونی ئەو دەسەڵاتەن.
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران جارێکی دیکە داوا لە جەماوەری کوردستان و ئێران دەکا درێژە بە ناڕەزایەتی و ڕاپەڕین و مانگرتن بدەن و لە بەرانبەر ستەم و بێدادی دەسەڵاتی ئاخوندی مقاومەت بکەن.
هه‌‌‌ر یه‌‌‌ک له‌‌‌ حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕان و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، له‌‌‌و په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌دا ڕاگه‌‌‌یاندنیان بڵاو کرده‌‌‌وه‌‌‌ و رایانگه‌‌‌یاند که‌‌‌ هێرشه‌‌‌کانی سوپای تیرۆریستی پاسداران کراوەتە شوێنێک لە سەدان ژن و منداڵی بێتاوان و سڤیلی لێ بووە, ڕژیم به‌‌‌م کاره‌‌‌ی هه‌‌‌وڵی به‌‌‌لاڕێ دابردنی بیروڕای گشتی بۆ ناڕه‌‌‌زایه‌‌‌تی و ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کانی خه‌‌‌ڵکی ئێران و کوردستان ده‌‌‌دات. داوای ئه‌‌‌و سێ لایه‌‌‌نه‌‌‌ ڕوو به‌‌‌ خه‌‌‌ڵکی کوردستان، ڕاگه‌‌‌یاندنی مانگرتنی گشتی سه‌‌‌راسه‌‌‌ریه‌‌‌ دژ به‌‌‌ ڕژیمی ئاخوندی.
له‌‌‌ چه‌‌‌ندین په‌‌‌یام و ڕاگه‌‌‌یاندراوی جیاواز دا حکومه‌‌‌تی عێراق و حکومه‌‌‌تی هه‌‌‌رێمی کوردستان و هێز و لایه‌‌‌نه‌‌‌کانی هه‌‌‌رێم به‌‌‌ توندی ئه‌‌‌و هێرشانه‌‌‌یان ئیدانه‌‌‌ کرد و داوایان له‌‌‌ ڕژیمی ئاخوندی کرد که‌‌‌ ده‌‌‌سبه‌‌‌جێ ئه‌‌‌و خۆپیشاندانه‌‌‌‌ ڕابگرێ.
سازمانی خه‌‌‌باتی کوردستانی ئێران له‌‌‌ ڕاگه‌‌‌یاندراوه‌‌‌که‌‌‌ی دا سپاس و پیزانینی هەیە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق، بە تایبەتیش بەشی تەندروستی و نەخۆشخانەکان و لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان، کە لە پەیوەند بەو تاوانەی ڕژیم هەڵوێستی دۆستانەو جیددیان گرت.
ئه‌‌‌م هێرشه‌‌‌ تیرۆرستانه‌‌‌ر سوپای پاسدارانی ڕژیم له‌‌‌لایه‌‌‌ن چه‌‌‌ند ووڵاتی جیهانه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ توندی مه‌‌‌حکوم کرا. هه‌‌‌ر یه‌‌‌ک له‌‌‌ ئەمریکا، بەریتانیا، ئەڵمانیا، نەتەوە یەکگرتووەکان، میسر و ئوردن، فەرەنسا، هۆڵەندا و سعودیەش سەرکۆنەی هێرشەکانی ڕژیمی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەکەن.
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا "بەتووندی" سەرکۆنەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت: "ئێران ناتوانێت بە هێرشکردنە سەر دەرەوەی سنوورەکانی، خۆی لە کێشە و ناڕەزایەتییە رەواکانی نێوخۆی وڵاتەکەی بدزێتەوە".


2 ساڵ و 1 مانگ و 22 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 27 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەردەوامیی کاردانەوەکان بە پەلاماری مووشەکیی ڕژیم بۆ سه‌ر

بەردەوامیی کاردانەوەکان بە پەلاماری مووشەکیی ڕژیم بۆ سه‌ر



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن