شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بەردەوامی ڕاپەڕینەکان و کاردانەوەکانی لە سەرانسەری دونیا

بەردەوامی ڕاپەڕینەکان و کاردانەوەکانی لە سەرانسەری دونیا

بەردەوامی ڕاپەڕینەکان و کاردانەوەکانی لە سەرانسەری دونیا

ئەمڕۆ هەینی ۸ی ڕەزبەری ۱۴۰۱ هەتاوی, ۱۳ ڕۆژ بەسەر ڕاپەڕینە گشتییەکانی ئێران و کوردستان تێ دەپەڕێ.
سەرەڕای هەوڵی زۆری ڕژیم بۆ بەلاڕێ بردنی ڕاپەڕینەکان و هێرشی ئاسمانی سپای تیرۆریستی پاسداران بۆ سەر بنکە و بارگای حیزبە ئۆپوزسیونە دژبەرەکانی ڕژیمی ئاخوندی و مانگرتنی خەڵکی کوردستان بۆ مەحکووم کردنی ئەم جینایەتەی ئاخوندە دیکتاتۆر و خوێنڕێژەکان کە چەندین شەهید و برینداری بەدواوە بوو, ڕاپەڕینەکان لە ئێران و کوردستان بەردەوام و درێژەیان هەیە.
شارەکانی تاران, مەشهەد, قوم, شیراز, نەوشەهر, وەرامین, کرماشان, سنە, ورمێ, ئیسفەهان, کەرەج, مەریوان, ڕەشت, پیرانشار, قەزوین, ئابادان, یەزد, لاهیجان, کرمان و مەسجد سلێمان و چەندین شار و ناوچەی دیکە لە ڕاپەڕیندان و تەنگیان بە هێزە سەرکوتکەرەکان هەڵچنیوە. شایانی باسە که دوێنێ شەو فەرمانداری قەرچەکی وەرامین لە لایەن خەڵکی ڕاپەڕیو دەست بەسەریا گیریا و لە زۆربەی ناوچەکانی دیکەی هێزە سەرکوتکەرەکانیان ڕاو نیاوە.
هەروەها تیمی هاکه‌‌‌ریی ئانۆنیموس ماڵپەڕی پۆلیس و حەوزەی علمیەی قوم ی هاک کردووە و لە پەیامێکدا بە بەرپرسانی ڕژیمی وتووه کە هیچ شوێنکتان بۆ خۆ شاردنەوە دەست ناکەوێ, لە هەر کوێنەیەک کە بن ئێمە ئەتاندۆزینەو. هەروەها پشتگیرییە جیهانییەکان لە لایەن سلبریتی و کەسایەتییەکان بە هەشتاگی #مهسا_امینی و #ژینا_ئەمینی درێژەی هەیەو ڕۆژ لە دوای ڕۆژی کۆمەڵگای جیهانی کردەوە تیرۆریستی و دژە مرۆییەکانی حکومەتی ئاخوندی زۆرتر سەرکۆنە و مەحکوم دەکەن. ئەمە لە کاتێکدایە کە سلبریتیەکانی ناوخویی کە پشتگیری لە ڕاپەڕینەکان دەکەن لە لایەن هێزە تیرۆریستییە بەناو ئەمنیەکانی ڕژیمەو هێرش دەکرێتە سەر ماڵەکانیان و دەستبەسەر دەکرێن. هەتا ئێستا چەندین ئەکتەر و بێژەر و یاریزانی وەرزشی و چالاکوانانی مەدەنی و فەرهەنگی لە لایەن ئەو هێزە سەرکوتکەرانەو دەسبەسەر کراون و هەڕەشە لە چەندین کەسی دیکەشیان کراو.
لە ئێستا دا سەرەڕای شارەکانی کوردستان و هەندێک لە شار و ناوچەکانی دیکەی ئێران, زۆربەی زانکۆەکان لە مانگرتن دان کە ناوەکانییان بریتییە لە:
زانکۆى بهێشتی
زانکۆى تاران
زانکۆى پیشەسازی شەریف
زانکۆى هونەری شیراز
زانکۆى مەدەنی ئازەربایەجان
زانکۆى یاسوج
زانکۆى هونەری زانکۆى سوورە
زانکۆى پیشەسازی نەوتی ئابادان
زانکۆى زانستى پزیشکی شیراز
زانکۆى بووعەلی‌سینا هەمەدان
زانکۆى چەمرانی ئەهواز
زانکۆى زانست و پیشەسازی
زانکۆى زانستى توانابەخشى تاران
زانکۆى ئەلزەهرا
زانکۆى خواجه‌‌‌نەسیر
زانکۆى هونەری تاران
زانکۆى خوارەزمی
زانکۆى عەلامه
زانکۆى زانست و فەرهەنگ
زانکۆى پۆلی ‌تەکنیک
زانکۆى تەورێز
زانکۆى گیلان
زانکۆى فردەوسی مەشهەد
زانکۆى نێنەتەوەیی قەزوین
زانکۆى هونەرى تەورێز
زانکۆى هونەرى زانکۆى دامفان
زانکۆى تەکنیکى شەریعەتی تاران
زانکۆى گەرمسار
زانکۆى زانستى پزشکی تەورێز
زانکۆى نەوشیروانی بابول
زانکۆى پیشەسازی شیراز
زانکۆى ئازادی تارانی مەرکەزی
زانکۆى زانستى پزیشکی گیلان
زانکۆى زانستى پزیشکی ئیسفهان
زانکۆى خەیامی مەشهەد
زانکۆى تەکنیکى وپسپۆڕی ئەلزەهراى مەشهەد
زانکۆى پیشەسازى جوندی شاپوور
زانکۆى هونەرى ئینقیلابی ئیسلامی
زانکۆى غەیری ئینتفاعی زەندی شیراز
زانکۆى ئیسفەهان
زانکۆى تەکنیکى ئیسفەهان
زانکۆى یەزد
دامەزراوەى پەروەردەى باڵاى زانستناسی
زانکۆى زانستى پزیشکی تاران
زانکۆى تەفرش
زانکۆى ئازادی واحدی تاران شومال
زانکۆى ئازادی تاران واحیدی سوهانک
زانکۆى زانستى پزشکی کوردستان
زانکۆى ئازادی کەرەج
زانکۆى ڕازی کرماشان
زانکۆى پیشەسازى شاهروود
زانکۆى زانستى پزیشکی ئێران
زانکۆى ئازادشەهری قودس
زانکۆى هورمزگان
زانکۆى خەلیجی فارس بووشێهر
زانکۆى ددانپزیشکى هەمەدان
زانکۆى زانستى توێژینەوە
زانکۆى حەکیم سەبزەواری
زانکۆى پیشەسازی هەمەدان
زانکۆى پیشەسازی سەهەند
زانکۆى ئازادی ئیسفەهان
زانکۆى ئازادی مەشهەد
زانکۆى نیشابوور
زانکۆى سمنان
زانکۆى کاشان
زانکۆى لۆرستان
زانکۆى تەربیەت مودەڕس
زانکۆى زانستى پزیشکی تەورێز
زانکۆى دندانپزیشکی کرمان
زانکۆى پیشەسازى سەجاد
زانکۆى شیراز
زانکۆى نێونەتەوەیی قەزوین
زانکۆى زانستى پزیشکی ئەلبورز
زانکۆى تەکنیکى ١٧ى شەهریوەرر کەرەج
زانکۆى ورمێ
زانکۆى پیشەسازیى ئیسفەهان
زانکۆى زانستى پزیشکی بابول
زانکۆى تەکنیکى فوومینی زانکۆى تاران
زانکۆى ولی‌عەسری ڕەفسەنجان
زانکۆى ئازادی ڕەشت
زانکۆى مارلیکی نووشەهر
زانکۆى میعماری و هونەری پارس تاران
ئاوەندى باڵاى پەروەردە و هونەرى ئەندازیارى بوویین زەهرا
زانکۆى آزاد رودهن
زانکۆى زانستى پزیشکی سەبزەوار
زانکۆى زانستى پزیشکی گولستان
زانکۆى دامپزیشکی زانکۆى فردەوسی مەشهەد


2 ساڵ و 1 مانگ و 23 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 22 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەردەوامی ڕاپەڕینەکان و کاردانەوەکانی لە سەرانسەری دونیا

بەردەوامی ڕاپەڕینەکان و کاردانەوەکانی لە سەرانسەری دونیا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن