خەباتمێدیا: کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بانە بەتەقەی هێزە ئینتزامیەکانی رژیم بەسەختی برینداربوو. ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە ١٥ی خاکەلێوە، هێزە ئینتزامیەکانی رژیم لە سنوور
خەباتمێدیا: کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بانە بەتەقەی هێزە ئینتزامیەکانی رژیم بەسەختی برینداربوو. ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە ١٥ی خاکەلێوە، هێزە ئینتزامیەکانی رژیم لە سنوورەکانی بانە پۆلێک کۆڵبەریان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە، و کۆڵبەریک بەناوی محەممەد کوری ئەحمەد، خەڵکی گوندی گووزەلە، بە سەختی بریندار بووە.
هەواڵدەری هەنگاو: ناوبراو گوللە بەر سکی کەوتووە و بە هۆی قووڵی برینەکانیەوە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی رەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری سنە کراوە.