جەماوەری خۆراگری کوردستان!
خەڵکی وەزاڵەهاتوی ئێران!
ئەندامان، لایەنگران و دۆستانی سازمانی خەبات لە ناوخۆی کوردستان!
لە دوای شەهیدکرانی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئاخوندی راپەرین و ناڕەزایەتی سەرانسەری لە کوردستان و ئێران دەستی پێکرد و لە ماوەیەکی کورتدا زۆربەی شار و ناوچەکانی ئێرانی گرتەوە. لەبەرامبەر ئەم راپەرینانەدا رژیم زەلیل ومداماوەو کونترۆڵی زۆرێک لە شارەکانی لە دەست دا، بۆ ئەوەی فشارەکان لەسەر خۆی کەمکاتەوە کەوتە پالامار و هێرش بۆ سەر بنکەی هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان.
لە ئەنجامی ئەم هێرشانە بەداخەوە ژمارەیەک پێشمەرگە و دانیشتوانی مەدەنی بوونە قوربانی. لەبەرامبەردا بانگەواز بۆ مانگرتنی گشتی و درێژەدان بە ناڕەزایەتیەکان کرا.
تەشکیلاتی ناوخۆی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەژێر رۆشنایی داوای سازمان بۆ درێژەدان بە راپەرین و ناڕەزایەتیەکانی جەماوەری کوردستان و ئێران، داوا لە جەماوەری کوردستان بەتایبەت ئەندامان، لایەنگران و دۆستانی سازمانی خەبات لە شار و ناوچەکانی کوردستانی ئێران دەکەین پشتیوانی لە سەرخستنی مانگرتنی گشتی رۆژی شەممە 9ی رەزبەر بکەن. مانگرتن گرینگەو دەبێتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێ دەسەڵاتداران و دەبێتە هۆی بە هێزکردنی خەباتی جەماوەریی دژ بە دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئاخوندی.
گومانی تێدا نیە رژیمی ئاخوندی لە ئاکامی ئەو راپەرین و ناڕەزایەتیە جەماوەریانەی کوردستان و ئێران دهڕوخێ و کوردستان و ئێران لە دەست ئاخوندانی دیکتاتۆر و گەندەڵ رزگاری دەبێ.
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
تەشکیلاتی ناوخۆ
7ی رەزبەری 1401