سەبارەت بە دوا هێرشیان بۆ سەر هەرێمی کوردستان
نوێنەر و شاندە ئیرانییەکان لە کۆبوونەوەکان و لە ڕاگەیاندنەکانیش، بە ئاشکرا و بەردەوام هەڕەشەی لێدانی بنکەکانی ئوپۆزسیۆن و بنکەکانی ئەمریکایان کردووە ، لایەنە ئوپۆزسیۆنەکانیش ئاگاداری ئەو گەف و هەڕەشانە بوون. بەڵام هەرێمی کوردستان ، بە هیچ شێوەیەک و هیچ کاتێک، ڕەزامەندی لە سەر پێشێلکردنی سەروەری خاک و ئەنجامدانی ئەم هێڕشانە نەداوە و بە توندیش سەرکۆنەیان دەکەین.
گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2022/9/30