رۆژی شەممە 9ی رەزبەری 1401ی هەتاوی، کۆبوونەوەیەکی بەرینی جەماوەری لە شاری هیلسینکی پێتەختی فیلاند بەرێوەچوو.
ئەو کۆبوونەوەیە کە لەلایەن کوردانی نیشتەجێی ئەو وەڵاتە بە مەبەستی پشتیوانی لە ناڕەزایەتی و راپەرینەکانی جەماوەری کوردستان و ئێران و مەحکوم کردنی هێرش و پەلاماری رژیم بۆ سەر بنکەو بارەگای حیزب و سازمانە سیاسیەکان بەرێوەچوو، ژمارەیەک لە ئەندامانی کومیتەی فینلاندی سازمانی خەبات لەو وەڵاتە بەشداریان تێداکرد.
شایانی باسە کوردان و ئازادیخوازانی ئێرانی بە کۆڕ و کۆبوونەوەی جیاجیا لە پێتەختی وەڵاتان پشتیوانی لە نارەزایەتیە جەماوەریەکانی خەڵکی کوردستان و ئێران دژ بە رژیمی ئاخوندی دەکەن.