____________________________________
ئێوارەی یەکشەممە ١٠ ی ڕەزبەری ۱۴۰۱ هەتاوی، هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕژیم به جلوبه‌رگی شه‌خسیه‌وه چوارده‌وری زانکۆی شه‌ریفیان گه‌مارۆداوه و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه له خوێندکاران ده‌که‌ن. به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو له ته‌شکیلاتی ناوخۆی سازمانی خه‌باته‌وه، هێزه‌کانی ڕژیم له‌زۆر شوێنی ئه‌و زانکۆیه‌دا خۆیان حه‌شارداوه و به ماشێنی شه‌خسیه‌وه له گه‌راج و ده‌وروبه‌ری ئه‌و زانکۆیه‌دا ڕاوه‌ستاون. له‌کاتی جموجۆڵی خوێندکاران دا ڕاسته‌وخۆ هێرش ده‌که‌نه سه‌ر خوێندکاران و ته‌قه‌یان لێ کردون و به‌شێکی زۆریش له خوێندکارانیان ده‌ستگیر کردووه.
شایه‌نی باسه ئه‌م هێرشه نوێیه پاش به‌شداری چالاکانه‌ی خوێندکارانی ئه‌و زانکۆیه دێت، له ڕاپه‌رین و ناڕه‌زایه‌تیه‌کان دژ به نیزامی ڕژیمی ئاخوندی. خوێندکارانی شەریف لە گردبوونەوەکەیاندا دروشمیان دژ به ڕژیم ده‌وته‌وه و خوازیاری ئازادکردنی خوێندکارانی دەستبەسەرکراو بوون.
بەپێی زانیارییەکان، ژمارەیەک پرۆفیسۆر مامۆستای زانکۆی شه‌ریف ئامادەبوون بۆ رێگریکردن لە دەستگیرکردنی خوێندکاران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە.
دوابەدوای بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە سەبارەت بە دۆخی نالەباری زانکۆی شەریف، خەڵک لە سۆشیال میدیا داوایان کرد هاوکاری خوێندکاران بکەن، دواتریش گرتە ڤیدیۆییەکان بڵاوکرانەوە کە نیشانیان دەدا خەڵک لە شەقامەکانی تەنیشت شەریف بە هۆڕنی ناڕەزایەتی لە هەوڵی ڕێگری‌کردن له هێزه‌کانی ڕژیم بوون له‌و زانکۆیه