خەباتمێدیا :وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا رۆژی پێنج شەممە ۱٥ی خاکەلێوەی ۹٨ لیستەێک لە هەڵمەتی دروستکردنی زۆرترین فشار لە دژی رژیمی ئاخوندی بڵاو کردەوە.
خەباتمێدیا :وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا رۆژی پێنج شەممە ۱٥ی خاکەلێوەی ۹٨ لیستەێک لە هەڵمەتی دروستکردنی زۆرترین فشار لە دژی رژیمی ئاخوندی بڵاو کردەوە.
لە بەشێک لەم ریزبەندەدا ئاماژە بە هەڵوێستی ئوروپا لەراست پیلانی ترۆریستی رژیمی ئاخوندی لە دژی سازمانی موجاهدینی خەڵق کراوە و هاتووە:لە دوای پیلانی پووچەڵکراوەی تەقینەوە لە پاریسو هەروەها پیلانی هەڵوەشانەوەی ترۆر لە دانمارک لە ساڵی رابردودا،یەکیەتی ئوروپا لە مانگی ژانویە، بەهۆی ئەمانەوە گەمارۆی خستۆتە سەر وەزارەتی ئیتڵاعات و ئاسایشی رژیمی ئاخوندی وهەروەها دو مەئمور کە لەم پیلانەدا دەستیان هەبووە.
ئالبانی نوێنەری رژیمی ئاخوندی لە تاران و دیپلۆماتێکی دیکەی رژیمی بە هۆی دەستێوەردان لە هێرشی هەڵوەشاوەی ترۆریستی وەدر نا.
دەقێک لەناوەڕۆکی ئەم هەڵمەتە کە لەلایەن ئامریکا لە دژی رژیم لە سایتی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا بڵاو بوەتەوە لێرەدا هاتووە:
زۆرترین فشاری ئابوری
گەمارۆکانی ئامریکا ناهێڵێ رژیمی ئاخوندی دەستی بگاتە میلیاردها دولاری داهاتی نەوتی و ناردنی نەوت بۆ دەرەوەی کەم کردوەتەوە. لەگەڵ دەستپێکردنەوەی گەمارۆکان لە ٥ی نوامبری ساڵی ۲۰۱٨ داهاتی نەوتی رژیمی ئاخوندی لە فرۆشی نەوتی خاو کەم بوەتەوە و زیاتر لە 20 وڵات کە کڕیاری نەوتی رژیم بوون ئێستا هاوردەی نەوتیان گەیشتووە بە سیفر.
دەوڵەتی ترامپ گەمارۆی خستە سەر زیاتر لە ۹·۰دامەزراوە و کەسی ئێرانی و ئەو ژمارەیە لەمێژووی هەموو دەوڵەتەکانی پێشووی ئامریکا بێ وێنەیە.
هەروەها زیندانی ئەوین کە بوەتە جێگای شکەنجەی زیندانیانی سیاسی، لە ریزی گەمارۆدان، زیاتر لە ۱۰۰کۆمپانیا لە بازاری ئێران هاتوونەتە دەر و باری ئابووری ئێران رۆژبە رۆژ خرابتر دەبێت.