شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ڕاپەڕینەکان لە ئێران درێژەی هەیە

ڕاپەڕینەکان لە ئێران درێژەی هەیە

ڕۆژی یەکشەممه 10ی رەزبەر، لە درێژەی مانگرتن و ناڕەزایەتییەکانی زانستگاکانی ئێران, زانکۆی سەنعەتی شەریف کە بە زانکۆی خوێندکارانی بلیمەتی ئێران پێناسە دەکرێ, توشی پێکدادان لەگەڵ هێزە سەرکوتکەرەکان بوونەوەو لە ئاکامدا چەندین خوێندکاری ئەو زانستگا لەلایەن هێزەکانی رژیمەوە دەسبەسەر کراون. دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی پەلاماری هێزەکانی رژیم بۆ سەر زانستگای شەریف، خەڵکی شاری تاران بە ئۆتومبیل شەقامەکانی چواردەوری ئەو زانکۆیان گەمارۆ داو پێشیان بە هاتنی هێزی سەرکوتگەری زیاتر گرت.
هەر بەوبۆنەوە بەرپرسان و بەڕێوەبەرانی زانستگای شەریف ئەمڕۆ دووشەممە ۱۱ی ڕەزبەر ڕایانگەیاند کە پۆلەکانی خوێندن لەم زانستگا بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوەدەچی. زانستگاکانی دیکەی ئێران هەتا ئێستا بەردەوامن لە نەچوونە سەر کلاسەکانی دەرس و درێژە بە ناڕەزایەتیەکانی خۆیان دەدەن و پشتگیری خۆیان بۆ خوێندکارانی شەریف دەردەبڕن.
وا بڕیارە ئێوارەی ئەمرۆ دووشەممە جارێکی دیکە راپەریوان لەگەڵ خەڵکی مەدەنی تێکەڵ بن و راپەرینەکان زیاتر و بەرینتر بکرێتەوە. جێی ئاماژەیە ئەورۆ قوتابیانی قوتابخانەکانیش تێکەڵ به ناڕەزایەتییەکان بوون و دروشمی ڕووخانی حکومت و ئازادی دەڵێنەوە.
شایانی باسە ئانالنا بربوک وەزیری دەرەوەی ئاڵمان هێرش بۆ سەر خوێندکارانی شەریف ی مەحکووم و وەک کردەوەیەکی دژە مرۆڤانەی پێناسە کرد.
رێژەی دەستگیرکراوانی ئەم راپەرینانەی جەماوەری کوردستان و ئێران زیادی کردوە. بەپێی هەواڵەکان وریا غەفوری لە لایەن ئیدارەی بەدناوی ئیتلاعات دەسبەسەر کراوه. یارزانانی تۆپی پێی میللی ڕایانگەیاندووە کە هەتا حوسەین مایینی ئازاد نەکرێ مان له هەر جۆرە یارییەک دەگرن.
هەروەها بڵاو بوونەوەی چەندین گرتەی ویدیویی پلەدارانی ئەرتەش لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاوکرایەوە کە پشتگیری لە راپەرینی جەماوەری و دەکەن و داوا لە هێزکانی سوپا و بەسیج و باقی هێزە سەرکوتگەرەکان دەکەن بەرەوڕووی خەڵکی بێ تاوانی ناڕازی نەبنەوە. هەر ئەورۆ دەنگۆی دەسبەسەر کردنی فەرماندەی گشتنی ئەرتەش و فەرماندەی هێزی دەریایی بەڵاو بۆتەوە و دەڵێن بنەماڵەی هێزەکانی ئەرتەش لە ماڵە سازمانییەکاندا لە ژێر چاودێری توندی ئەمنین و بە بارمتە گیراون.

 



2 ساڵ و 1 مانگ و 19 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 20 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕاپەڕینەکان لە ئێران درێژەی هەیە

ڕاپەڕینەکان لە ئێران درێژەی هەیە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن