پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

مانگرتن، نارەزایەتی و راپەرین لە شارەکانی کوردستان و ئێران بەردەوامە

مانگرتن، نارەزایەتی و راپەرین لە شارەکانی کوردستان و ئێران بەردەوامە

ئەمڕۆ سێشەممە ١٢ی ڕه‌‌‌زبه‌‌‌ری ١٤٠ ١ی هه‌‌‌تاوی ڕاپەڕینی سەرانسەری لە کوردستان و ئێران بەردەوام بوو.
ڕاپه‌‌‌رین و ناڕه‌‌‌زایه‌‌‌تیه‌‌‌کان دژ به‌‌‌ نیزامی ڕژیمی ئاخوندی تاکو ئێستا زیاتر له‌‌‌ ١٧٠  شار و ناوچه‌‌‌ی گرتۆته‌‌‌وه‌‌‌ و به‌‌‌پێی سه‌‌‌رچاوه‌‌‌ خه‌‌‌به‌‌‌ریه‌‌‌کان تاکو ئێستا نزیک به‌‌‌ ٤٠ ٠  شه‌‌‌هید و بریندار و ٢٠  هه‌‌‌زار که‌‌‌س ده‌‌‌ستگیرکراون.
لە زیاتر له‌‌‌ ٥٠  زانکۆی ئێران ڕاپه‌‌‌ڕین و ناڕازیه‌‌‌کان به‌‌‌رده‌‌‌وامیان هه‌‌‌یه‌‌‌ و خوێندکاران دروشمی، بەسیجی درۆزن، نەمان بۆ خامنەیی، ژن، ژیان، ئازادی و بە چه‌‌‌ندان دروشمی تر به‌‌‌رده‌‌‌وامی به‌‌‌ ناڕه‌‌‌زایه‌‌‌تیه‌‌‌کان ده‌‌‌ده‌‌‌ن.
هاوکات لەگەڵ گوشارەکانی ئامریکا و کانادا بۆ سەر ڕژیم بەهۆی سەرکوتی خەڵکی ناڕازیØ› دوو وڵاتی "بەریتانیا و فەڕەنسا"ش لەپەیوەند بە سەرکوتی دڕندانه‌‌‌ی خەڵک لەلایەن هێزەکانی ڕژیمی ئاخوندیه‌‌‌وه‌‌‌، نوێنه‌‌‌ری باڵوێزخانه‌‌‌کانی ڕژیمیان بانگهێشت کردووە.
وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا بڵاوی کردووەتەوە کە مەهدی حوسێنی مەتین پایەبەرزترین دیپلۆماتی ڕژیمی لە بەریتانیا بەهۆی سەرکوتی خەڵک لە کوردستان و ئێراندا بانگهێشت کردووە و داوای لێکۆڵینەوەیەکی "روون" لەبارەی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینییان کردوه‌‌‌.
هاوکات "ئانتۆنی بلینکێن" وەزیری دەرەوەی ئامریکا وتوویەتی، هەڵسوکەوتی هێزە ئەمنییەتییەکانی تاران دژی خەڵک بەڕاستی جێگای نیگەرانییە.
شەست نوێنەری پەرلەمانی ئەوروپا، بەیاننامەیەکیان دەرکرد و تێیدا پاڵپشتیان لە ئینقلابی خەڵکی ئێران کرد و داوایان لە کۆمەڵگەی جیهانی کرد ئینتەرنێتی خۆڕایی ئێران دەستەبەر بکەن، ئەو نوێنەرانەی پارلەمانی ئوروپا هەروەتر داوایان کرد بەرپرسانی سەرکوتەکان لە ئێران بناسرێن و سزا بدرێن.
ئەمڕۆ لە نۆزدەهەمین ڕۆژی ڕاپەڕینی سەرتاسەری و کە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی مامۆستایان، له‌‌‌ زۆربه‌‌‌ی شاره‌‌‌کانی کوردستان و ئێران مانگرتنی گشتی ڕاگه‌‌‌یەندراوە.
یه‌‌‌کێتی پیشه‌‌‌یی مامۆستایانی کوردستانی ئێران لە به‌‌‌یاننامه‌‌‌یه‌‌‌کدا پشتیوانی لە مانگرتنی سەرانسەریی مامۆستایان و قوتابییان کردوە و له‌‌‌ شاره کوردیه‌‌‌کان مامۆستایانی شاری سنه‌‌‌، بۆکان، سه‌‌‌قز، مه‌‌‌ریوان، کرماشآن و زۆر شار و ناوچه‌‌‌ی دیکه‌‌‌ مانگرتنی گشتیان ڕاگه‌‌‌یاندوه‌‌‌.
هه‌‌‌ر ئه‌‌‌مڕۆ کرێکاران و زۆرێک له‌‌‌ سه‌‌‌ندیکا و ناوه‌‌‌نده‌‌‌ مه‌‌‌ده‌‌‌نیه‌‌‌کانی کوردستان و ئێران ده‌‌‌ستیان به‌‌‌ مانگرتن کردوه‌‌‌ و ده‌‌‌ست له‌‌‌ کاره‌‌‌کانیان کێشاوەتە‌وه‌‌‌.
کرێکارانی نیروگای ٩٠ ٠  مێگاواتی سیکلی تەرکیبی داڵاهو سەبارەت بە نەدانی مووچە و شایستە دارایی و دەرماڵەکانیان مانیان گرت و دەستیان لەکار کێشاوەتەوە و درگاکانی نیروگاشیان داخستووە.
ڕژیم له‌‌‌ زۆرێک له‌‌‌ شاره‌‌‌ کوردیه‌‌‌کان ئه‌‌‌و دوکان و بازاڕانه‌‌‌ی که‌‌‌ له‌‌‌مانگرتن دا به‌‌‌شدارن، داده‌‌‌خات. ئیدارەی چاوەدێر بەسەر شوێنە گشتییەکان، یەکەکانی سێنفیی هه‌‌‌ریه‌‌‌ک له‌‌‌ بازاڕییانی مانگرتوو لە شنۆ، پیرانشار و سنە پلۆم کردوه‌‌‌.
بەهۆی پچڕانی ئینتێرنیت و فیلتێرکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ئێران، گووگڵ ئامرازی نوێی خۆی بۆ بەدەربازبوون لە فیلتێرینگ لە ئێران چالاک کردوە‌. لەگەڵ چوونە نێو پەیجی سەرەکیی گووگڵ بە زمانی فارسی، دەقێک سەبارەت بە چۆنیەتی بەکارهێنانی ئامرازی Outline بە ئامانجی دروستکردنی "VPN"ی پارێزراو بۆ بەکارهێنەران دەردەکەوێت. پێشتر کۆمپانیای گووگڵ ڕایگەیاندبوو کە لە دوای دەرکردنی مۆڵەتی نوێ لەلایەن خەزێنەی ئامریکاوە، ئامرازەکانی خۆی بۆ بەدەربازبوون لە فیلتێرکردن لە ئێران دابین دەکات. گووگڵ دەڵێت سانسۆری ئینتێرنێت لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا بەردەوام لە زیادبوون‌دایەØ› ئامرازی Outline ڕێگە بە هەر کەسێک دەدات بۆ خۆیان VPN دانێن و بەڕێوەی بەرن و ‌ هاوبەشی بکەن.

 



2 ساڵ و 1 مانگ و 16 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 26 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

مانگرتن، نارەزایەتی و راپەرین لە شارەکانی کوردستان و ئێران بەردەوامە

مانگرتن، نارەزایەتی و راپەرین لە شارەکانی کوردستان و ئێران بەردەوامە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن