په رله مانی ئه و‌روپا خوایاری سزادانی سه‌رانی ڕژیمه به‌هۆی سه‌رکوتکردنی ناڕه‌زایه‌تیه‌کان و پێشل‌کردنی ئاشکرای مافه‌کانی مرۆڤ له‌و ووڵاته. ڕۆژی سێ شه‌ممه ١٢ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠ ١ی هه‌تاوی په‌رله‌مانی ئوروپا لە بڕیارنامەیەکدا بە توندی سەرکوتکردنی توندوتیژانەی ڕاپه‌ڕیوان و ناڕازیان لە ئێران و هه‌روه‌ها پێشێلکردنی بەربڵاوی مافه‌کانی مرۆڤ و پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان وسه‌رکوتی ژنانیان له و وولاته شه‌رمه‌زارکرد و خوازیاری هه‌نگاوی به‌په‌له‌ن بۆ لێکۆڵینه‌وه و سزادانی ئه‌و که‌س و به‌رپرسانه‌ی که له سه‌رکوتکردنی توندوتیژانەی ژنان و ڕاپه‌ڕیوان دا ڕۆڵیان گێڕاوه.
لەم بڕیارنامەیەدا کە کۆپییەکی بۆ بنەماڵەی مەهسا ئەمینی، ئاخوند عەلی خامنەیی، نووسینگەی ئاخوند ئیبراهیم ڕەئیسی نێردراوە پەرلەمانی ئەوروپا داوای لە ئەنجومەنی ئەوروپا کرد کە لە دژی پۆلیسی ئیرشاد، به‌رپرسانی سەرکوتکردن، ڕێوشوێن بگرێتەبەر خۆپیشاندەران، و دادوەرەکان کە دژی نەیارانی سیاسی و چالاکانی مافی مرۆڤن لە ئێران‌دا، سزای لە سێدارەدان دەردەکەن و سزایان سەپاندووە به توندی سزا بدرێن و هاوکات به هیچ شێوه‌یه‌ک نابێ سزاکان به‌سه‌ر به‌رپرسانی سپای پاسدارانی ڕژیم هەڵبوەشێندرێنه‌وه
په‌رله‌مانی ئوروپا ڕا ده‌گه‌یه‌نێ که ده‌وڵه‌تی ئێران ڕوبه‌رووی سزای توندی چاوه‌ڕوان نه‌کراو ده‌بێته‌وه. پێشبینی ده‌کرێ که سزاکان سبه‌ی ١٤ی ڕه‌زبه‌ر ڕابگه‌یه‌ندرێن .
ئەم بەیاننامەیە ئەمڕۆ بۆ چارلز میشێل سەرۆکی ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا و جۆزێپ بۆرێل نوێنەری باڵای یەکێتی ئەوروپا بۆ کاروباری دەرەوە و سیاسەتی ئاسایش نێردراوە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە ڕاپەڕینی سەرتاسەری ١٧٠ شاری لە ٣١ پارێزگادا گرتووەتەوە و ڕێژیمی ئێران ٤٠ ٠ کەسی کوشتووە و ٢٠ هەزار کەسیشی دەستبەسەر کردووە.
نوێنەرانی پەرلەمانی ئەوروپا دەڵێن ڕاپه‌ڕیوان و ئۆپۆزیسیۆنی ڕێکخراو ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لە ڕێکخستن و بەردەوامی ئەم ناڕەزایەتیانە، ئه‌مه وێڕای مه‌ترسیه زۆره‌کانی که له سه‌ریانه، توانیویانه به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتووی به‌رخودان دژی سه‌رکوت پێک بێنن. هه‌ر له‌و ڕاگه‌یاندراوه‌دا نوێنەرانی مەجلیسی ئورووپا دەیانەوێت حکوومەتەکانی ئورووپا پشتیوانی له گه‌لانی ئێران بکه‌ن و هاکاری خه‌لکی ئێران بن له بنیاتنان و چه‌سپاندنی دیموکراسی و دامه‌زراندنی ئێرانێکی ئازاد و دێموکراتیک له‌سه‌ر بنه‌مای جیاکردنه‌وه‌ی ئاین و ده‌وڵه‌ت.
هه‌ر له‌م به‌یاننامه‌دا داوا کراوه که په‌یوه‌ندیه‌کان له‌گه‌ڵ ڕژیم بە مەرجی هەڵپەساردنی ئێعدام و سەرکوت و ئازاد کردنی ئەو کەسانەی دەستبەسەر کراون، به‌تایبه‌تیش ئه‌و ٩ هاووڵاتیانه‌ی که ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئوروپاییان هه‌یه.
ئەم دامەزراوەیە بە شەرمەزارکردنی هێرشەکانی ئەم دواییەی سپای پاسدارانی ڕژیمی ئاخوندی بۆ سەر ناوچەی کوردستانی ئێراق و کردەوەی ئێران لە پێدانی چەک بە ڕووسیا لە شەڕی ئۆکرانیادا، هه‌روه‌ها کردەوەی ناسەقامگیرانه‌ی ڕێژیمی ئێرانی بە هۆکاری کوژرانی سەدان هەزار کەس هاوڵاتیانی مەدەنی لە ئێران و سوریا و عێراق و یەمەن زانی.
هه‌ر ئه‌مڕۆ ٢١ وەزیری پێشووی وڵاتانی عەرەبی له ڕاگه‌یاندراوێک دا پشتیوانی لە ڕاپەڕینی سەرتاسەری گه‌لانی ئێران ده‌که‌ن و سه‌رکوتی دڕندانەی ناڕازیان له لایه‌ن هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕژیمه‌وه شه‌رمه‌زار ده‌که‌ن.
وەزیرانی پێشووی وڵاتانی عەرەبی جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌دیلێکی دێموکراتیک بۆ گه‌لانی ئێران کرده‌وه و پشتتوانیان له گه‌ڵاڵه‌ی ١٠ خاڵی خانمی مریه‌می ڕه‌جه‌وی کرد.
دەقی بەیاننامەی ٢١ وەزیری پێشووی وڵاتانی عەرەبی بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینی گەلی ئێران
لە ناوەڕاستی مانگی سێپتەمبەرەوە، ناڕەزایەتی و ڕاپەڕینی دژە حکوومەت لە هەموو ئێران‌دا تەشەنەی کردووە. مەودای خۆپیشاندانەکانی ژنان و گەنجان لە هەر ٣١ پارێزگاکەدا فراوانتر بووه. ناڕازیان بە دروشمی مەرگ بۆ خامنەیی دەیانەوێت دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئایینی دەسەڵاتدار بڕوخێنن. هێزە سەرکوتکەرەکان گازی فرمێسکڕێژیان بۆ خۆپیشاندەران فڕێ‌دا و تەقەیان لە خۆپیشاندەران کرد. گەڕی نوێی ڕاپەڕینەکان کاتێک ئاگری گرتەوە کە ژیینا مەهسا ئەمینی کچێکی تەمەن ٢٢ ساڵ لە تاران بە بیانووی پۆشینی له‌چکه دەستبەسەر کرا و لەلایەن پۆلیسەوە لێیدرا... چالاکانی ناوخۆ و ڕاپه‌ڕیوان و ئۆپۆزیسیۆنی ڕێکخراو ڕۆڵێکی جددی دەگێڕن لە ڕێکخستن و درێژەدان بەم ناڕەزایەتیانە و بەرەنگاربوونەوەی سەرکوتی خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوو.
لە ٤٠ ساڵی ڕابردوودا لەژێر کۆنترۆڵی سەرانی ئێستای ڕێژیمی ئێران‌دا وەک خامنەیی و ئیبراهیم ڕەئیسی ئێعدام و سەرکوت ئەنجام دراوە. ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی چەندین جار داوای لێپێچینەوەی ڕەئیسی کردووە بەهۆی ڕۆڵی لە کۆمەڵکوژی زیندانیانی سیاسی لە ساڵی ١٣٦٧. لەو ساڵەدا بە فەتوای خومەینی 30 هەزار زیندانی سیاسی لە سێدارە دران کە 90%یان لە ڕێکخراوی موجاهدینی خه‌ڵکی ئێران بوون. لە ڕاپەڕینی گەلی ئێران لە ساڵی 2018 زیاتر لە 1500 خۆپیشاندەر بە دەستی سپای پاسداران شه‌هید کران.
بە لەبەرچاوگرتنی ئەو مەرجانەی سەرەوە، ئێمەی واژۆکارانی ئەم بەیاننامەیە، داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی ئەندام و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی دیکە دەکەین:
1. ئاسۆی گۆڕانکاری لە ئێران لە هەموو کاتێک نزیکترە و کاتی ئەوە هاتووە مافی گەلی ئێران بە هەر ڕێگەیەک بێت بەرگری لە خۆیان بکەن و ئەم ڕژیمە بڕوخێنن.
2. کوژرانی خۆپیشاندەران لە ئێران دەبێ بە توندی شەرمەزار بکرێت و ڕێوشوێنی بەپەلە بۆ ڕاگرتنی ئەم سەرکوتکردنە بگیرێتەبەر. کەیسی تاوانی ئەم ڕژیمە ڕەوانەی ئەنجومەنی ئاسایش بکرێت و ئەو کەسانەی کە بەرپرسیارن لەو تاوانە ڕووبەڕووی دادگا بکرێنەوە.
3. خەڵکی ئێران بەدیلێکی دێموکراتیکیان هەیە کە ئامانجەکانی لە بەرنامەی دە خاڵیی خاتوو مریەم ڕەجەوی، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەنجومەنی نیشتمانیی خۆڕاگریی ئێران‌دا شی کراوه‌ته و شایەنی هەموو جۆرە پشتیوانییەکن.
4. دیالۆگ و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕێژیمی ئێران و به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵدا ده‌بێ به مه‌به‌ستی ئازاد کردنی هه‌موو ئه‌و که‌سانه بێت که له ڕاپه‌ڕیندا ده‌ستبه‌سه‌ر کراون.
واژۆکارانی بەیاننامەکە بریتین لەØ›
ساڵح غەلەب، وەزیری پێشووی ڕاگه‌یاندنی ئوردن
عاتف ئەلبەتوش، وەزیری پێشووی کاروباری پەرلەمان- ئوردن
محەممەد ئەلداودییە، کشتوکاڵی پێشوو- ئوردن
د.بەسام العاموش، وەزیری پێشووی گەشەپێدانی کارگێڕی - ئوردن
د.فەیسەڵ ئەلرەفوو، وەزیری پێشووی ڕاگه‌یاندنی ئوردن
د.مو‌سا المعانی. ڕاوێژکاری پێشووی سەرۆک وەزیرانی ئوردن
مەیجر جەنەڕاڵ ئەشرەف ڕیفی، وەزیری پێشووی دادی لوبنان
ئیلی مارۆنی، وەزیری پێشووی گەشتوگوزاری لوبنان
د.موین المراب، وەزیری کاروباری پەنابەرانی لوبنان
د.هۆدا بەدران وەزیری پێشووی ژنانی میسر و سەرۆکی یەکێتی ژنانی عەرەبی
تاریق مێهدی عەبدولتەواب، وەزیری پێشووی بانگەشەیی میسر
د.ئەحمەد جەمال ئەلتەهامی وەزیری پێشووی وەبەرهێنان و سەرۆکی پارتی مافی مرۆڤ و سەرۆکی هاوپەیمانی سیاسی و ڕەگەزنامەی میسر
د.ئەحمەد عەتییە، ئوقافی پێشووی یەمەن
د.خالید ئەلعەلیمانی، وەزیری پێشووی دەرەوەی یەمەن
محەممەد عەسکەر، چالاکی پێشووی مافی مرۆڤی یەمەن
ئەحمەد ئەلمەسیبیلی ڕاوێژکاری وەزیری ڕاگه‌یاندنی یەمەن
سەخر ئەحمەد ئەلئەوجیە، وەزیری پێشووی دارایی یەمەن
نایمە فەرەح، وەزیری بانگەشە لە مەغریب
مەسعوودی بنت بەهام، گەشەسەندنی پێشووی مۆریتانیا و ئێستا جێگری یەکەمی پەرلەمانی ئەفریقا - مۆریتانیا
حاتەم ئەلسەر عەلی، وەزیری پێشووی گواستنەوە و پیشەسازی و بازرگانی سودان
د.ئیهام ئەلسەمرەی، وەزیری پێشووی کارەبای عێراق