پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

لاوان پێشەنگی ڕاپەڕین و خەبات

لاوان پێشەنگی ڕاپەڕین و خەبات

ماردین زاهدی
حکومەتی ئاخوندی ئێران ۴۳ ساڵ پێش ئێستا بەرهەمی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران دژ بە دیکتاتۆری ڕژیمی پاشایەتی بە فیڕۆ دا و لە جیاتی دابین کردنی حکومەتێکی دیموکراتیک بۆ خەڵکی بێزار لە ستەمی پەهلەوی, دیکتاتۆریەتێکی دیکەی لە ژێر ناوی دین و باوەڕ بە سەر خەڵک دا سەپاند. ئەو حکومەتە نەگریس و تاکڕەوە بەردی بناغەی خۆی بە سەرکوت چەوسانەوە و کوشتن و زیندانی کردنی جیابیرەکان دەست پێ کرد و دڕندانە هێرشی کرد سەر ناوچە کوردیەکان و لە ژێر ناوی کافر و بێ دین هەڵمەتی کۆمەڵکوژ کردنی کوردستانی دا کە لە لایەن خەڵکی کوردستان و بزووتنەوەی ئازادیخوازی کورد بەرپەرچ درایەوە و پێش بە سەرەڕۆییەکانی گیریا. هەرچەند هێرش بۆ سەر کوردستان بەو جۆرە کە ئەو جەللادە دەیویست نەگەیشتە ئاکام بەڵام بۆ خەڵکی کوردستان هەرزان تەواو نەبوو و لاوانی کوردستان بە خوێنی خۆیان بەهای ئەو بەرگرییەیان دا. لەو کاتەوە هەتا ئێستا حکومەتی ئاخوندی ئێران تەواوی هەوڵی خۆی بۆ لەناو بردنی توێژی لاوان و ئازادیخوازی لە کوردستان و ئێران داوە.
ڕژیمی ئێران زۆر بە ڕوونی دەزانێت کە لاوان بزوێنەری کۆمەڵگان و ئەگەری هەر ئاڵوگۆڕێک لە وڵاتدا لێیان چاوەڕوان دەکرێت. بۆیە ئەوەی سیاسەتی گڵاو و دژە مروییانەی بە خۆیەوە شک دەبرد بۆ جیاکردنی لاوان لە یەکتر بە ئاژاوەگێڕی نەتەوەیی و کولتووری و هەروەها تووش کردنیان بە مادەی هۆشبەر و نەهێشتنی هەلی کار و پێش گرتن بە خوێندنیان و هەروەها هەوڵ بۆ کشاندنیان بە لای خۆیدا و چەندین سیاسەتی دیکە, کە لەدەستی هات بۆ لاوازی و لە بەین بردنی لاوان کردوویەتی.
بەڵام ئێستا و بەپێچەوانەی بیری چەقبەستووی ئەو حکومەتە دەبینین ئاگری شۆڕشێک بڵێسەی کێشاوە کە بە شەهید کردنی کچێکی لاوی ۲۲ ساڵانی کورد بەناوی #ژینا_ئەمینی لە تاران و بە دەستی هێزی سەرکوتی ژنان کە ناوی خۆیان پۆلیسی پارێزەی ڕەوشت ناوە و خۆیان هیچ ڕەوشتێکیان نییە ڕووی دا و دڵی هەموو وڵاتی هەژاند و بوو هۆی شۆڕشێک کە سەرهەڵدانی لە کوردستانە و دەستی پێ کرد و تەواوی ئێرانی بە دەنگ هێنا. ئەم شۆڕشەی ئەمجارە لاوان و تەنانەت میر منداڵانیش وەک لیدەرێک ڕیزی یەکەمی خەبات دژ بە دیکتاتۆر و گەیشتن بە ئازادییان گرتووەتە دەست و بە یەکێتییەکی کەم وێنە و بە دوور لە تەواوی ئەو سیاسەتە ئاژاوەگێڕانەی حکومەتی ئاخوندی پایە و ئەساسی ڕژیمیان هێناوەتە لەرزە و بەرەو ڕووخانی دەبەن. لاوان و خوێندکاران و بازاڕییەکان هەر هەموو پێکەوە و زۆر ڕووناک بیرانە و بە چاوی کراوە شەقام و کۆڵان و زانستگا و قوتابخانەکانی وڵاتیان لە کۆنترۆڵی خۆیان گرتووە و بەوپەڕی بوێرە و بەرپرسە گەندەڵەکانی حکومەت هوو دەکەن و دروشمی نەمانیان ئەدەنەو. خاڵێکی دیار و تایبەتی دیکە و بەرچاوی ئەم ڕاپەڕینانە دایک و باوکی ئەم لاوانەن کە تەواوی پشتگیری و حیمایەتی خۆیان بۆ منداڵەکانیان دەربڕیوە و تەنانەت تەرمی منداڵە ئازیزەکانیان کە بە دەستی حکومەتی شەیتانی ئاخوندی شەهید دەکرێن بە باوشی کراوە وەر دەگرن هاواری ئازادیخوازی لە دەستی دیکتاتۆری بەرزتر دەڵێنەوە. هەر تاکێکی نیشتمان پەروەر و ئازادیخواز لە کوردستان و ئێران زۆر بە ڕوونی دەزانێت کە تەمەن و ژیان بەبێ ئازادی بایەخی نییە و ئەو دایک باوکانە کە خۆیان تەمەن و لاویەتییان بە دەستی حکومەتی ئاخوندی ئێران بەفیڕو درا, هەرگیز نایانەوێت چارەنووسی منداڵەکانیشیان وەک خۆیانی لێ بێت و بە چاوی گریان لە فرمێسک و خوێن ڕێگای ڕۆیشتن منداڵیان بۆ گەیشتن بە ئازادی دەکەنە و, تەنانەت ئەگەر چاوەڕوانی تەرمی بێ گیانی ئازیزەکانیان بن.

 



2 ساڵ و 1 مانگ و 14 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 16 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لاوان پێشەنگی ڕاپەڕین و خەبات

لاوان پێشەنگی ڕاپەڕین و خەبات



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن