بەپێ هەواڵ و ئامارەکان هێزە سەرکوتکەرەکانی حکومتی خوێنڕێژی ئاخوندی لە ترسی ڕوخان دەست ناپارێزن و دڕندانە دەستڕێژ لە خەڵکی راپەریو دەکەن. ئەو جینایەتانەی رژیمی ئاخوندی بە جۆرێکە کە لە ناو گیانبەختکردواندا مێرمنداڵ و منداڵی 12 ساڵە دەبیندرێ.
بەپێی سەرچاوەکان جەوادی پووشە 12 ساڵ بوونی هەیە و ڕێژی کوشتنی منداڵ، مێرمنداڵ و لاوان لە هەڵکشاندایە. بەشداری قوتابیان و خویندکارانی قوتابخانە و زانستگاکان لە ڕاپەڕینەکان و هەروەها دڕندەیی و جینایەتکاری هێزە سەرکوتکەرەکان ئەو مەترسییە زۆرتر دەکا کە لاوان و میرمنداڵان بکرێنە ئامانج و پەلامار ئەو ئەو هێزانە جینایەتی دیکەش بخوڵقێنن. شایانی باشە تێکڕای چین و توێژەکانی کۆمەڵگای کوردستان و ئێران، بە ناڕەزایەتی و راپەرین بێزاری خۆیان لە حکومەتی نەگریسی ئاخوندی دەردەبڕن.
رۆژی هەینی 15ی ڕەزبەری 1401 هەتاوی, هونەرمەندێک ڕەنگی خوێنی لە نافوورەکانی شاری تاران و لە پارکی خوێندکار، تیاتری شار، مەیدانی فاتمی، دیوەخانی هونەرمەندان پڕژاند و روباری خوێنی پێ ساز کرد و بەم شێوەیە جینایەتەکانی حکومەتی ئاخوندی لە راست خەڵکی ڕاپەڕیوی کوردستان و ئێران مەحکووم کرد.
لەلایەکی دیکەوە لە ئیتالیا لە لایەن خەڵکی ئەو وڵاتەوە سەندوقێکی پڕ لە پرچ و قژی بڕ٠او نێردرا بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئەو وەڵاتە و بەم جۆرە پشتگیری خۆیان بۆ شۆڕش و ڕاپەڕینی مافخوازانەی گەلانی ئێران و سەرکوتی ئەم ڕاپەڕینانەیان مەحکوم کرد.
شایانی باسە لە ئێستادا زۆربەی بێژەر, موزیسیەن, ئەکتەر، سلبریتی، ڕۆژنامە و ڕاگەیاندنەکان باسی یەکەمیان باسی #ژینا-ئەمینی و بزوتنەوەی مافخوازانە و ئازادی خوازانەی نەتەوەکانی ئێرانە و خۆیان بە پاڵپشتی خەڵکی ئێران دەزانن.