رۆژی هەینی ۱µ رەزبەری ١٤٠ ١ی هەتاوی، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کوردان و ئازادیخوازانی ئێرانی نیشتەجێی وەڵاتی نۆروێژ لە بەردەم پارڵمای ئەو وەڵاتە، بە مەبەستی پشتگیری لە راپەرین و ناڕەزایەتیەکانی کوردستان و ئێران بەرێوەچوو.
لەو کۆبوونەوەدا کە کۆمەڵێک لە پارلەمانتار و کەسایەتیە سیاسیەکان بەتایبەت خاتوو ئێرنا سولبەرگ سەرۆک وەزیری پێشوو و سکرتێری گشتی حیزبی راستی نۆروێژ ئامادەی بوون و وتاریاندا، پشتیوانی خۆیان بۆ داوا و ویستی خەڵکی کوردستان و ئێران دەربڕی و جینایەتەکانی رژیم لە راست نارازیانیان مەحکوم کرد.
شایانی باسە ژمارەیەک لە بەرپرس و ئەندامانی کۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بەشداریان لەو کۆبوونەوەدا کرد و هاوڕێ لەگەڵ کوردان و ئازادیخوازانی دیکەی ئێرانی یەک دەنگ و هاوئاهەنگ پشتیوانی و پشتگیری شۆرشی ژینا و روخانی رژیمی ئاخوندیان کرد.