پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

دەهەزار ئەندامی سپای تیرۆریستی پاسداران چوونە کەنادایان لێ قەدەغە دەکرا

دەهەزار ئەندامی سپای تیرۆریستی پاسداران چوونە کەنادایان لێ قەدەغە دەکرا

دەهەزار ئەندامی سپای تیرۆریستی پاسداران چوونە کەنادایان لێ قەدەغە دەکرا

خەباتمێدیا: جاستین ترودۆ سەرۆک وەزیری کەنادا وێڕای پشتگیری لە خەڵکی ناڕازی و ناڕەزایەتیەکان لە ئێران و بنەماڵەی قوربانیانی فڕۆکەی ئۆکراینی کە لەلایەن سپای پاسداران خرایە خوارەوە, ڕایگەیاند ئەو وڵاتە ئامادەکاری دەکا بۆ ئەوەی نیوەی پێکهاتەی سەرەکی سپای پاسداران کە دەبێتە دەهەزار کەس چوونە کەنەدایان لێ قەدەغە بکرێ. جاستین ترودۆ ڕۆژی هەینی ١٤ی رەزبەر رایگەیاند گەمارۆ دەخەنە سەر پێکهاتەی سەرەکی سپای پاسداران و بە پێی ئەو گەمارۆیانە دە هەزار کەس لە ئەندامانی سپای ترۆریستی سپا چوون بۆ ئەو وڵاتە یان بازرگانیان تیجارت لێ قەدەغە دەکرێ. هەروەها کریستینا فریلەند جێگری سەروک وەزیرانی کەنادا, ڕژیمی ئاخوندی ئێرانی بە "پالپشتی ترۆریزم, سرکوتکەر, دین سالار و دژە ژن" ناو برد و وتی: سپای پاسداران ڕێکخراوێکی تیرۆریستییە. هەروەها لە درێژەدا وتی وڵاتی کەنادا تەواوی هەوڵی خۆی ئەدات تا ئەندامانی ئەو ڕێکخراوە وڵامدەرەوەی پێشێل کردنی مافی مرۆڤ و مافەکانی ژنان لە ئێران بن.
هەروەها حامید ئیسماعیلیون وتەبێژی ئەنجومەنی خانەوادەی قوربانیانی فڕۆکە ئۆکراینیەکە لە کاردانەوەی بەم بڕیارە لە توییتێکدا نووسی: دەستی سپا لە کەنادا ئەبڕگێت و کومەڵگای مەدەنی ئێران ئەوەی سەلماند کە زۆر کار جێبەجێ دەکرێت. ئەنجومەنی بنەماڵەی گیانبەخت کردوانی فڕۆکەی ئۆکراینی پێشتر چەندین جار داوای دەرکردنی دەست و پەیوەندەکان و ئەندامانی سپای تیرۆریستی پاسداران و خانەوادەکانیان لە کەنادا و هەروەها بە ترۆریست ناساندینان لەو وڵاتە کردوە.

 



2 ساڵ و 1 مانگ و 13 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 41 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دەهەزار ئەندامی سپای تیرۆریستی پاسداران چوونە کەنادایان لێ قەدەغە دەکرا

دەهەزار ئەندامی سپای تیرۆریستی پاسداران چوونە کەنادایان لێ قەدەغە دەکرا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن