له جه‌ند ڕۆژی ڕابردوو خۆپێشاندان له هه‌موو شاره‌کانی کوردستان ئیدامه‌ی هه‌بوو، هه‌مان کات به‌سیج و پاسدار به‌رده‌وامن له شه‌هیدکردنی لاوانی کورد
خه‌ڵکی بۆکان وه‌ک خه‌ڵکی هه‌موو شاره‌کانی دیکه‌ی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان به‌رده‌وامن له ناڕه‌زایه‌تی دژی ئیران، به‌رده‌وام ، ئه‌و شۆڕشه‌ی به شه‌هیدکردنی ژینا ئه‌مینی ده‌ستیپێکرد، شۆڕش به‌رده‌وامه. خه‌ڵکی بۆکان له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، زۆر نه‌ترس و بوێرانه هاتوونه مه‌یدان.
پشتیوانی هێزه‌کانی ڕۆژهه‌لات، پشتیوانی پێشمه‌رگه وره‌ی خه‌ڵکی کوردستان به‌رزده‌کاته‌وه، یه‌کگرتووی هێزه کوردستانیه‌کان زیاتر لاوان، ژن و پیاوان هانده‌ده‌ن بۆ ئازادی، بۆ گه‌یشتن به مافه‌کانیان بێنه ده‌ره‌وه به‌رامبه‌ر به‌چه‌که‌کانی به‌سیجه‌کان بوه‌ستنه‌وه.
شۆڕشی ژینا ده‌رفه‌تێکی باشی بۆ کوردستان دروستکردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕژێمه به یه‌کجاری بگۆڕین، خه‌ڵکی کوردستان به وتنه‌وه‌ی دروشمی ئازادی بۆ کوردستان به‌رامبه‌ر به ڕژێم ده‌وه‌ستن. ئیمه‌ی کورد کاتێک به‌و شێوه‌یه خه‌ڵکی خۆڕاگری بۆکان ده‌بینن، یه‌کگرتوو هاتوونه‌ته مه‌یدان بۆ وتنه‌وه‌ی دروشم دژی ڕژێم، ئێمه ده‌بینه زیاتر هاندانی شاره‌کانی دیکه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی دیکه‌ش ئه‌وانه‌ی خه‌ون به ئازادی ده‌بینن، خه‌ون به مافه‌کانی خۆیان ده‌بینن، هه‌موو پێکه‌وه ده‌ست له نێو ده‌ست دژی ڕژیم بوه‌ستین. یان کوردستان، یان ئازادی یان نه‌مان!
شۆڕشی ژینا له بۆکان هاوشێوه‌ی سه‌قز و بانه و سنه و مه‌هاباد گه‌رم و گوره.