پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پشتیوانیە جیهانیەکان بۆ ڕاپەڕینی گەلانی ئێران ڕۆژ بەڕۆژ بەرفراوانتر دەبن

پشتیوانیە جیهانیەکان بۆ ڕاپەڕینی گەلانی ئێران ڕۆژ بەڕۆژ بەرفراوانتر دەبن

بۆ پشتیوانی لە ڕاپەرین و ناڕەزایەتیەکانی ئێران وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لە تویتەری ڕەسمی خۆیاندا گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاو کردەوە کە تێدا جگە لە وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، ٦وەزیری دیکەی وڵاتانی ئوروپایی، لەوانە هەر یەک لە وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، کەنەدا، بەلجیکا، سوێد، ئیسپانیا و شیلی پشتیوانی لە وەسفی ئەو پۆستەی تویتەردا نووسراوە: "مافی ژنان مافی مرۆڤە". لە ئەڵمانیاوە تا کەنەدا، لە سوێدەوە تا شیلی، ئێمە لە پاڵ ژن و پیاوی ئازای ئێران وەستاوین.
ئانالێنا بایربۆک وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیان لەو گرتە ڤیدیۆیەدا دەڵێ کە: تا ژن سەلامەت نەبێت کەس ناتوانێ سەلامەت بێ، بۆیە ئێمە لەگەڵ ژنانی ئازای ئێرانین بۆ مافەکانیان، بۆ ئازادییان، بۆ ئاشتییان.
هەروەها میلانیا جۆلی، وەزیری دەرەوەی کەنەدا ڕایگەیاند کە ئەو لە پاڵ ئەو ژنە ئازایانەی ئێران دەوەستێ کە لە پێناو ئازادیی خۆیان و داهاتوویان تێدەکۆشن، چونکە مافی ژنان مافی مرۆڤە.
وەزیری دەرەوەی بەلجیکا، ئەجە لابیب، دەڵێ کە: دەنگی خۆمان بەرز دەکەینەوە لەگەڵ دەنگی خەڵکی ئێران کە بە شێوەیەکی ئاشتیانە خۆپێشاندان دەکەن. دەبێ کۆتایی بە سەرکوتەکان بێت و ڕێز لە مافی ژنان و مافی ئازادی ڕادەڕبڕین بگیردرێت.
وەزیری دەرەوەی سوید، ئان لیند، یش ڕایگەیاند کە: ئێمە لەگەڵ ژن و پیاوی ئێرانیین، کە لە ئێران بە شێوەیەکی ئاشتیانە لە دژی توندوتیژی و هەڵاواردن خۆپیشاندان دەکەن، کە مافی زەوتکراوی ئەوانە، مافی ژنان مافی مرۆڤە.
وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا، خۆزێ مانوێل ئەلباریس، ڕایگەیاند کە: پێویستە ڕێز لە مافی ژنان بگیردرێت، مافی ئازادی کۆمەڵایەتی کە بەشێکە لە مافەکانی مرۆڤ، ئێمە پشتگیری ژنان و ناڕەزایەتیان دەکەین بۆ بەدەستهێنانی مافی یەکسان و ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە توندوتیژی. مافی ژنان مافی مرۆڤە.
کاترین کۆلۆنا وەزیری دەرەوەی فەرەنساش، ڕایگەیاند کە: دەبێت کۆتایی بێت بە توندوتیژی دژی خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز، فەرەنسا بە تەواوی پشتیوانی لە مافی ژن و پیاوی ئێران دەکات بۆ ئازادی ناڕەزایەتی، بێدەنگی بژاردە نییە، ئەوانەی بەرپرسیارن لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت، من لەگەڵ ئازاکانم ژن و پیاوی ئێران من لەگەڵتانم.
لە کۆتایش دا ئەنتۆنیا اورخولا نۆگێدا، وەزیری دەرەوەی شیلی، ڕایگەیاند کە: لەبەر ئەوەی مافی ژنان مافی مرۆڤە، ئەوان لە پاڵ ژنانی ئازای ئێران بۆ ئاسایش و کەرامەت و ئازادی ژنان دەوەستن و پشتیوانی لە مافە ڕەواکانیان دەکەین.


2 ساڵ و 1 مانگ و 13 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 17 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پشتیوانیە جیهانیەکان بۆ ڕاپەڕینی گەلانی ئێران ڕۆژ بەڕۆژ بەرفراوانتر دەبن

پشتیوانیە جیهانیەکان بۆ ڕاپەڕینی گەلانی ئێران ڕۆژ بەڕۆژ بەرفراوانتر دەبن



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن