پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پشتگیرییە جیهانی و ناوخۆییەکان بۆ خەڵکی ڕاپەڕیو

پشتگیرییە جیهانی و ناوخۆییەکان بۆ خەڵکی ڕاپەڕیو

دوا بەدوای شەهید کرانی ژینا ئەمینی و دەستپێکی ناڕەزایەتی و ڕاپەڕینەکانی خەڵکی کوردستان و ئێران دژ بە سەرکوت و کوشتنی خەڵکی مافخواز لەلایەن ڕژیمی دیکتاتۆر و فاشیستی ئاخوندی، زۆربەی بەرپرسان و هونەرمەندان و سیاسەتمەدارانی وڵاتانی ئەورووپایی پشتیوانی خۆیان بۆ ڕاپەڕینی خەڵکی ئێران و کوردستان دەربڕی و تەنانەت هەندێک لە هونەرمەندە ژنەکان، گۆرانیبێژ و نوێەرانی پارلەمانی ئەو وڵاتانە لە پەرلەمانی وڵاتەکەین وەکوو ناڕەزایەتی دژ بە توند و تیژی بۆ سەر ژنانی ئێران لەلایەن ڕژیمەوە، قژی خۆیان بڕی.
هەر لەو پەیوەندە دا ئەمڕۆ یەک شەممە 17ی ڕەزبەری 1401ی هەتاوی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکاش ناڕەزایەتی خۆی دژ بە سەرکوت و چەوسانەوەی خەڵکی ئێران بەتایبەت ژنان و کچان بەهۆی حیجابی زۆرەملێ و مافی ژنان لەو وڵاتە دەربڕی و پشتیوانی خۆشی بۆ ڕاپەڕینی سەرتاسەری گەلانی ئێران بۆ ڕووخانی یەکجاری دەسەڵاتی ڕژیمی ئاخوندی دەربڕی، دۆناڵد ترامپ هەروەها ئاماژەی بە شۆڕشی گەلانی ئێران کرد و وتی. خەڵکی بوێر و ئازادیخوازی ئێران هەموو جۆرە ئازار و شکەنجە و بەند کرانێک قبووڵ دەکەن بۆ ئەوەی بەیەکجاری کۆتایی بەو ڕژیمە دیکتاتۆر و دژە مرۆڤە بێت، دۆناڵد ترامپ هەروەها باسی لەوەش کرد کە خەڵکی ئێران شەڕی ئازادی و دیموکراسی دەکەن و داواکەشیان زۆر ڕەوایە و ئێمەش بەدڵ لەگەڵ خەڵکی مافخوازی ئێرانداین و داواش لە خەڵکی بەشەرەفی ئێران دەکەین هەتا کۆتایی بە زۆڵم و زۆری ئەو ڕژیمە خوێنمژە دێنن بەردەوام بن و ئێمە زۆر دڵنیاین کە ڕووخانی ئەو ڕژیمە بەدەستی ئێوە ڕوو دەدات.
هەروەها لە ئێران و بەتایبەت لە کوردستان ٣٠ ٠ مامۆستای ئایینی شارە جیاجیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا پشتیوانی خۆیان بۆ ناڕەزایەتی و ڕاپەڕینە جەماوەرەکانی کوردستان و ئێران دەربڕی و زۆر بەتوندیش سەرکوت و کوشتن و گرتنی خەڵکی بێتاوان و مافخوازی کوردستانیان مەحکووم کرد.
شایەنی باسە کە ٢٦٤مامۆستای ئایینی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەو ڕاگەیەنراوەدا کە ڕۆژی شەممە ١٦ی ڕەزبەری ١٤٠ ١ بڵاو کرایەوە، باسیان لەوە کرد کە لە دەیەکانی ڕابردوو گوێ لە داواکاریەکانی خەڵک نەگیراوە و ڕەچاوی مافەکانیان نەکراوە.
لەو ڕاگەیەنراوەدا هەروەها باس لە هەڵاواردنی ئایینی، نەتەوەیی و ئاشکرابوونی گەندەڵی هەزاران ملیار تەمەنی و سەپاندنی ئایدیۆلۆژی توێژی دەسەڵاتدار، بێکاری، بێ هیوایی و تووش کردنی لاوان بە ماددە هۆشبەرەکان و ڕاکێشانیان بەلای خۆیاندا و دەیان قەیرانی دیکە کە بەرهەمی دەسەڵاتداریەتی ئەو ڕژیمەن کراوە.
ئەو مامۆستایانە هەروەها لە ڕاگەیەنراوەکەیاندا باسیان لەوە کرد کە، شەهید کردنی ژینا ئەمینی بەدەستی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم بووە بڵێسەیەک بۆ دەست پێکی ناڕەزایەتی و ڕاپەڕینی ملیۆنان کەس لە خەڵکی ئێران و کوردستان بۆ ڕووخانی یەکجاری ئەو ڕژیمە خوێنمژە.

 



2 ساڵ و 1 مانگ و 12 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 27 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پشتگیرییە جیهانی و ناوخۆییەکان بۆ خەڵکی ڕاپەڕیو

پشتگیرییە جیهانی و ناوخۆییەکان بۆ خەڵکی ڕاپەڕیو



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن