پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

٢٦مین رۆژی ڕاپەڕینی سەرتاسەری دژی ڕژیمی ئاخوندی و بانگەوازی گردبوونەوە بۆ چوارشەممە

٢٦مین رۆژی ڕاپەڕینی سەرتاسەری دژی ڕژیمی ئاخوندی و بانگەوازی گردبوونەوە بۆ چوارشەممە

سەرەڕای پەلامار و ته‌‌‌قه‌‌‌ی ڕاسته‌‌‌وخۆی هێزه‌‌‌کانی ڕژیم و سەرکوتکردنی خوێناوی و دڕندانە لە ڕاپه‌‌‌ڕیوان، خه‌‌‌ڵکی تێکۆشه‌‌‌ری کوردستان و ئێران، له‌‌‌ ڕاپه‌‌‌‌ڕین و مانگرتن و ناڕه‌‌‌زایه‌‌‌تیه‌‌‌کان به‌‌‌رده‌‌‌وامن.
رۆژی شێ شەممە ٢٦ مین رۆژی راپەرینی جەماوەری وەزاڵەهاتووی کوردستان و ئێرانە و ئەورۆ لە زۆر شاری دیار و گەورەی کوردستان و ئێران راپەرینی خوێندکاران و قوتابیان و مانگرتن لە چوونە سەر کلاسەکانی دەرس بەردەوام بوو. خوێندکاران و قوتابیان بە رژانە سەر شەقامەکان یان کۆبوونەوەیان لەبەردەم قوتابخانە و زانستگاکان دروشمیان دژ بە دەسەڵات و بە دیاریکراوی وەلی فەقیهی رژیم دەوتەوە.
بازاڕیان و کاسبکاران لە زۆربەی شارەکان بە داخستنی دوکان و بازار و رێکخستن و درێژەدان بە مانگرتن پشتیوانیان لە راپەرینەکانی لاوان و ژنان کرد.
کرێکارانی پاڵاوگە نەوتیەکان و زۆرێکی دیکە لە ناوەندەکانی پیشەسازی ئێران چوونە سەر شەقام و راپەرینەکانیان بەربڵاوتر و گەرم و گوڕتر کرد.
لە پێناو گڕ و تیندان بە راپەرین چه‌‌‌ندین ڕێکخراو و سه‌‌‌ندیکای مه‌‌‌ده‌‌‌نی له‌‌‌ چه‌‌‌ند بانگه‌‌‌وازی جیاجیادا داوای ڕاپه‌‌‌ڕینی سەرتاسەری لە شاره‌‌‌‌کانی کوردستان و ئێران ده‌‌‌که‌‌‌ن.
بانگه‌‌‌وازی لاوانی گه‌‌‌ڕه‌‌‌که‌‌‌کانی تاران و خوێندکارانی به‌‌‌شێک له‌‌‌زانکۆکان و کرێکارانی پیشه‌‌‌سازی نه‌‌‌وت و کرێکارانی پاڵاوگه‌‌‌ی پێترۆشیمی ئابادان و بانگه‌‌‌وازی سەندیکای کرێکارانی نەیشکەری حەفت تەپە و بانگه‌‌‌وازی تێکڕای شاره‌‌‌ کوردیه‌‌‌کان، سەعات ١٢ی چوارشه‌‌‌ممه‌‌‌ ٢٠ ی ڕه‌‌‌زبه‌‌‌ریان دیاری کرد بۆ خۆپیشاندان و ناڕه‌‌‌زایی دژ بە رژیمی ئاخوندی.

له‌‌‌ ڕاگه‌‌‌یاندراوی لاوان و خوێندکاران دا هاتوه‌‌‌، که‌‌‌ ده‌‌‌نگیان له‌‌‌گه‌‌‌ل خه‌‌‌ڵکی ڕاپه‌‌‌ڕیودایه‌‌‌ و دژی هه‌‌‌ر جۆره‌‌‌ هێرش و پەلامارێکن دژ به‌‌‌ خه‌‌‌ڵک و ناڕازیان. وەڵامی ئه‌‌‌م ڕژیمه‌‌‌ تەنانەت بۆ خوێندکارانیش جگە لە سەرکوتکردن و تۆقاندن و دەستگیرکردن، وەک هەمیشە هیچی تر نییە.
له‌‌‌ درێژه‌‌‌ی ئه‌‌‌و بانگه‌‌‌وازه‌‌‌دا هاتوه‌‌‌ که‌‌‌ لاوان، ئه‌‌‌رکی پاراست و چاودێری گه‌‌‌لیان له‌‌‌ئه‌‌‌ستۆیه‌‌‌و چیتر بێ ده‌‌‌نگ نابن له‌‌‌ به‌‌‌رامبه‌‌‌ر زوڵم و زۆرداری دەسەڵاتداران و هێرش و سەرکوتکردنی دڕندانە و کوشتنی هاووڵاتیانی وڵاتەکەمان. هیچ ویژدانێکی ئازاد قبووڵی ئه‌‌‌وه‌‌‌ ناکات کە لە شەقامەکانی زاهیدان و سنە و شار و پارێزگاکانی دیکەی وڵاتەکەماندا دەگوزەرێت.

ئه‌‌‌نجومه‌‌‌نی رێکخستنی ناڕه‌‌‌زایه‌‌‌تیی کرێکارانی گرێبه‌‌‌ستی نه‌‌‌وت ئه‌‌‌مڕۆ سێ شه‌‌‌ممه‌‌‌ رایگه‌‌‌یاند: "ژماره‌‌‌یه‌‌‌ک له‌‌‌ هاوکاران پێشنیازی گردبوونه‌‌‌وه‌‌‌یان بۆ سبه‌‌‌ینێ له‌‌‌ سێڕای عوسلویە‌ کردووه‌‌‌ و رایانگه‌‌‌یاندووه‌‌‌ تا ئه‌‌‌و کاته‌‌‌ی که‌‌‌ ده‌‌‌ستگیرکراوه‌‌‌کان ئازاد ده‌‌‌کرێن، به‌‌‌رده‌‌‌وام ده‌‌‌بن له‌‌‌ ناڕه‌‌‌زایه‌‌‌تی". ئەم ئەنجومەنە جەختی لەوە کردەوە: "ئەمە سەرەتای ڕێیە و ڕۆژانە لەگەڵ خەڵکی هەموو وڵات پێکەوە درێژە بە ناڕەزایەتیەکانمان دەدەین".
سەندیکای کرێکارانی نەیشەکەری حەفتپە لە بەیاننامەیەکدا نووسیویەتی، مانگرتنی کرێکاران لە کەرتە جۆربەجۆرەکانی نەوت و پترۆشیمیایی درێژه‌‌‌ی ده‌‌‌بێ و به‌‌‌ڕه‌‌‌سمی پشتیوانی له‌‌‌ راپەرینەکان ده‌‌‌که‌‌‌ن.

 



2 ساڵ و 1 مانگ و 10 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 43 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

٢٦مین رۆژی ڕاپەڕینی سەرتاسەری دژی ڕژیمی ئاخوندی و بانگەوازی گردبوونەوە بۆ چوارشەممە

٢٦مین رۆژی ڕاپەڕینی سەرتاسەری دژی ڕژیمی ئاخوندی و بانگەوازی گردبوونەوە بۆ چوارشەممە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن