پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ترامپ بڕیاری( دۆخی بەپەلەی نەتەوەیی لە بەرانبەر ئێران) دوبارە کردەوە.

ترامپ بڕیاری( دۆخی بەپەلەی نەتەوەیی لە بەرانبەر ئێران) دوبارە کردەوە.

دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئامریکا رۆژی پێنج شەممە ۱·ی خەزەڵوەر ،بڕیاری دۆخی بەپەلەی نەتەوەیی لە بەرانبەر ئێران بۆماوەی یەکساڵ دوبارە کردەوە

 دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئامریکا رۆژی پێنج شەممە ۱·ی خەزەڵوەر ،بڕیاری دۆخی بەپەلەی نەتەوەیی لە بەرانبەر ئێران بۆماوەی یەکساڵ دوبارە کردەوە
لە رۆژی ۱٤ی نوامبری 1979(۲٤خەزەڵوەری ساڵی ۱۳٥۸)سەرۆک کۆماری ئەوکاتەی ویلایەتە یەکگرتوەکان بۆ یەکەم جار ئەم بڕیارەی دەرکرد و لەوکاتەوە هەمووساڵێک دوبارە دەکرێتەوە.
لە ناوەڕۆکی پەیامی دۆناڵد ترامپ بۆ کۆنگرەی ئامریکا کە لە ماڵپەری کۆشکی سپی بڵاوکراوەتەوە هاتوە:پێوەندی ئەمریکا لەگەڵ ئێران هێشتا بە شێوەی ئاسایی نەگەڕاوەتەوە، ئەم رێکەوتننامەی ۱۹ی ژانویەی 1981، هەر بەردەوامە .
دۆناڵد ترامپ ئاماژەی بەم رێکەوتننامە لە ئەلجەزیرە کرد کە نێوان ئێران و ئامریکا لە ۱۹ی ژانویەی ساڵی ۱۹٨۱بۆکۆتایی هێنان بە بارمتەی کادرەکانی سەفارەتی ئامریکا لە تاران واژوویان کردوە ،کادرەکانی سەفارەت پاش ٤٤٤رۆژ رزگار کران و گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەیان.
دۆناڵد ترامپ ووتی :بەم هۆکارەوە بڕیاری دۆخی بەپەلەی نەتەوەیی کە لە رێکەوتی ۱٤نوامبری ساڵی ۱۹·۹دراوە ،هەموو کارێک بۆ روبەرونەوە لەگەڵ ئەم بارودۆخە کراوە دەبێت دوای ۱٤ی نوامبری ۲۰۱٨ درێژەی پێ بدرێ.
سەرۆک کۆماری ئامریکا لە درێژەدا ووتی :بە پێی ئەم قانونە من ساڵێکی دیکە بڕیاری ژمارە ۱۲۱·۰لە بەرانبەر ئێران دوبارە دەکەمەوە.


6 ساڵ و 12 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 41 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ترامپ بڕیاری( دۆخی بەپەلەی نەتەوەیی لە بەرانبەر ئێران) دوبارە کردەوە.

ترامپ بڕیاری( دۆخی بەپەلەی نەتەوەیی لە بەرانبەر ئێران) دوبارە کردەوە.



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن