پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

مانگرتنی بەربڵاو لە کوردستان و بەتەوژمتر بوونی ڕاپەڕینەکان لە ناوچەکانی دیکەی ئێران

مانگرتنی بەربڵاو لە کوردستان و بەتەوژمتر بوونی ڕاپەڕینەکان لە ناوچەکانی دیکەی ئێران

ئەمڕۆ چوارشەممە ۲۰ی ڕەزبەری ۱۴۰۱ هەتاوی لە دوای بانگەوازی سەندیکاو رێکخراوەکان بۆ مانگرتن و راپەرینی سەرتاسەری، لە زۆربەی شار و ناوچەکانی کوردستان مانگرتنی گشتی و لە ناوچەکانی دیکەی ئێران راپەرین بەردەوامە.
لە شارەکانی تاران، زانستگاکان و قوتابخانەکان و بازاڕیان لە مانگرتندان و ئامادەی ڕاپەڕینن. هەروەها شارەکانی ئیسفەهان, ڕەشت, زاهیدان, چابەهار, کەرەج, مەشهەد و زۆر ناوچەی دیکە نارەزایەتی راپەرینی جەماوەری بەردەوامە و تادێ بەرینتر و بە تەوژمتر دەبێ. هاوکات لە پارێزگای لۆرستان, کرماشان, سەرپێل زەهاو, سەقز, بۆکان, بانە, شنۆ, دێگولان, پاوە, مەریوان, سەردەشت, پیرانشار و سنە و چەندین شار و ناوچەی دیکە مانگرتنی گشتی بەشێوەیەکی بەرین و بەرفراوان بەرێوەدەچێ. بەپێی سەرچاوەکانی سازمانی خەبات لە شارەکانی سەقز، مەهاباد، سنە، مەریوان، بۆکان و بانە, مانگرتنی دوکاندار وبازاڕیان بە سەرکەوتوویی بەڕێوە چووە. قوتابیانی کچ و کوڕ لە مەدرەسەکان دروشمیان داوە، قوتابخانەکان لە ساعەت دە وە تووش شڵەژاوی بوون و هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم ژمارەیەک قوتابیان دەستبەسەر کراوە.
هاوکات پاڵاوگەی نەوتی پیترۆشیمی عەسەلویە و کەنگان وێڕای میلیتاریزە بوونیان لەلایەن هێزە سەرکوتکەر و بەکرێگیراوەکان لە مانگرتنی سەرانسەری دان.
لە دەرەوەی ئێرانیش کۆمەڵێک کەسایەتی بەناوبانگ و دیاری جیهانی وەک باراک ئۆباما سەرۆک کۆماری پێشووی ئامریکا و هاوژینەکەی و ماریانێت میلێر ئەندامی کونگرەی ئامریکا, ئانا هێنریکسۆن وەزیری دادی فینلاند و هەروەها یاریزانی یانەی سوێد و فەرانسە پشتیوانیان لە بزوتنەوەی ژنان لە ئێران کرد. لە برلینی ئاڵمانیش خۆپیشاندانێک بە مەبەستی پشتیوانی لە راپەرینەکانی خەڵکی ئێران بەڕێوەچوو.
شایانی باسە دوێنێشەو لە تیاتری پاریس، کریستیان شولت، هونەرمەندی بەناوبانگی فەڕەنسی بەبۆنەی پاڵپشتیکردنی لە ئینقلابی ژینا و سەرهەڵدانی شۆڕش لە ئێران، ئەڵقەیەک لە پرچی بڕی و پاش ئەوە هەموو بینەرە کانی تیاتر بە بڕینی قژیان پاڵپشتی خۆیان بۆ خەڵکی ئێران دەربڕی. ï۸هەروەها نت بلاکس لە توییتێکدا وێنەیەکی نیکا شاکەرەمی بڵاو کردەوە و تێیدا نووسیوی: لە جیهاندا ڕۆژی جیهانی کچان بەرز ڕادەگیردرێت و لە گۆشەیەکی ئەم دونیایە کچانی لاو بۆ بەرگری لە مافەکانیان لە مەترسیدان.


2 ساڵ و 1 مانگ و 9 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 15 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

مانگرتنی بەربڵاو لە کوردستان و بەتەوژمتر بوونی ڕاپەڕینەکان لە ناوچەکانی دیکەی ئێران

مانگرتنی بەربڵاو لە کوردستان و بەتەوژمتر بوونی ڕاپەڕینەکان لە ناوچەکانی دیکەی ئێران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن