پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

رێککەوتنی یەکێتی ئەوروپا بۆ گەمارۆی بەرپرسانی رژیمی ئێران بە هۆی

رێککەوتنی یەکێتی ئەوروپا بۆ گەمارۆی بەرپرسانی رژیمی ئێران بە هۆی

ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ ی خەزەڵوەر، دیپلۆماتکارانی ئەورووپا باسیان لە ڕێکەوتنی وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئوروپا بۆ ئابڵوقە خستنەسەر بەرپرسانی ڕژیمی ئاخوندی ئێران بە هۆی "سەرکوتکردنی دڕندانە"ی راپەرینەکان دژی کوژرانی ژینا (مەهسا) ئەمینی، کرد. بڕیارە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لەو یەکیەتیە، پەسەند بکرێت.
بەپێی لێدوانی چوار دیپلۆماتکاری ئەوروپی رێککەوتنێک لەسەر چوارچێوە و وردەکاری سزاکان کراوە و دوای پەسەندکردنی ئەو سزایانە لە کۆبوونەوەی داهاتووی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام، کاری پێ دەکرێن.
ئورسولا ڤۆن دێرلاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا پێش راگەیاندنی ئەم هەواڵە وتبووی: کاتی ئەوە هاتووە سزای ئەوانە بدرێ کە بەرپرسن لە سەرکوتی ژنان لە ئێران. ئەم سەرکوتکردنە دڕندانە و هەژێنەرەو نابێت بێ وەڵام بمێنێتەوە.
لە چەند رۆژی رابردوودا، وەڵاتانی ئەمریکا، بەریتانیا و کەنەدا بە جیا گەمارۆیان خستبووە سەر "پۆلیسی ئاسایشی ئەخلاق"ی هێزی ئینتزامی ناسراو بە "گەشتی ئیرشاد" و ژمارەیەک لە بەرپرسان و یەکەکانی ئەمنی و ئینتیزامی رژیمی ئێران.
ژینا (مەهسا) ئەمینی ۲۲ ساڵەی خەڵکی شاری سەقز کە لەگەڵ بنەماڵەکەی بۆ سەردانی خزمەکانی لە تاران کردبوو، دوای ئەوەی لەلایەن هێزەکانی گەشتی ئیرشاد دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ زیندانی پۆلیسی ئاسایشی ئەخلاق لە شەقامی وەزرای تاران، توشی مەرگی مەغز بوو.
ڕۆژی ٢٥ی خەرمانان میدیاکانی رژیمی ئێران هەواڵی کۆچی دوایی ناوبراویان ڕاگەیاند. لەو کاتەوە شارە جیاجیاکانی ئێران گۆڕەپانی ناڕەزایەتی جەماوەرە.
حەوتووی پێشوو چوونی زیاتر لە 10 هەزار فەرماندە و ئەفسەری سوپای پاسداران کە لە ناوەند و دامەزراوە ئینتزامی و ئەمنیەتیەکاندا دەوریان لە سەرکوتی راپەریوان هەبووە، قەدەغە کرد.
پەرلەمانی ئەوروپا حەوتووی رابردوو لە بریارنامەیەکدا داوای لە وەڵاتانی ئەندام کرد، سزای فەرماندە و بەرپرسانی هێزی ئینتیزامی و ئەمنیەتیەکانی رژیمی ئێران، بەتایبەت ئەوانەی پەیوەندییان بە گەشتی ئیرشادەوە هەیە، سەردانی ئوروپایان لێ قەدەغە بکەن و دەست بە سەر سەرمایەکانیاندا بگرن.

 



2 ساڵ و 1 مانگ و 8 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 3 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

رێککەوتنی یەکێتی ئەوروپا بۆ گەمارۆی بەرپرسانی رژیمی ئێران بە هۆی

رێککەوتنی یەکێتی ئەوروپا بۆ گەمارۆی بەرپرسانی رژیمی ئێران بە هۆی



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن