شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کۆمەڵگەی کوردستان و ئێران بووەتە گڕکانێک دژ بە دەسەڵاتی ئاخوندان

کۆمەڵگەی کوردستان و ئێران بووەتە گڕکانێک دژ بە دەسەڵاتی ئاخوندان

شەوی پێنج شەممە ۲۱ی ڕەزبەری ۱۴۰۱ هەتاوی ڕاپەڕینەکان لە زۆربەی شار و ناوچەکانی کوردستان و ئێران بەڕێوە چوو. لە تارانی پایتەخت; لە وەلیعەسر, شەهریار, شەهر زیبا, کاشانی, نازی ئاباد, مەیدانی ئۆلەمپیک, فیردەوسی، هەروەها لە کەرج, تەبەس, لورستان, ئەراک, قوم، ئەهواز، ساری، زەنجان، ئیسفەهان، لە کوردستانی ئێرانیش لە شارەکانی ئیلام, کرماشان, سەقز, بۆکان، مەریوان, سنە, جوانڕۆ و دیواندەرە، مەهاباد، بانە، جوانرۆ و زۆر ناوچەی دیکە رق و توورەیی خەڵکی بێزار لە ستەم و بێ عەداڵەتی ئاخوندان وەکوو گڕکانێک لە شەقام و خیابانەکاندا کڵپەی دەکرد و بەو پەڕی قارەمانەتی و لێبڕاویەوە بەرەوڕووی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئاخوندی دەبوونەوە.
لە ڕۆژی چوارشەممە و پێنج شمەممه ۲۰ و ۲۱ی ڕەزبەر لە ئاکامی دەستڕێژی هێزەکانی رژیم لەلاوان لە شاری کرماشان دوو کەس لە لاوانی ڕاپەڕیو بە ناوەکانی سینا نادری و ئارمین سەیادی و لە بۆکان کەماڵ فەقیهی کوڕی محەممەد، لە سنە قەزیز مورادی هەروەها موحسین موسەوی لە تاران و عەلی بەراهونی خەڵکی دۆزابی زاهیدان کە قوتابی پۆلی نوهەم و ۱µ ساڵ تەمنی بوو بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە تیرۆریستەکانی ڕژیم گیانی بخەتی ڕێگای ئازادی بوون.
هەروەها چەندین کەسایەتی مەدەنی وەک محەممەد نەجاری خەڵکی مەریوان و دوو خۆشک بە ناوەکانی ڕۆژین و ڕۆیا دەولەتی خەڵکی شاری بانە و میلاد میرزایی تەمەن ۱۸ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز و منسوور جەسووری خەڵکی شنۆ و چەند کەسی دیکە لە لایەن هێزە تیرۆریستە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعات بۆ شوێنی نادیار گوازرانەتەوە.
شایانی باسە چەندین جاش و سیخۆڕ هەر لەو ماوەیەدا لە لایەن خەڵکی بوێر و ڕاپەڕیو بە سزای خۆفرۆشی و خیانەتی خۆیان بە نەتەوە و نیشتمان گەیەندراوە و ژمارەیەک لە هێزە بەکرێگیراوەکانیش بریندار کراوەن.


2 ساڵ و 1 مانگ و 9 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 38 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کۆمەڵگەی کوردستان و ئێران بووەتە گڕکانێک دژ بە دەسەڵاتی ئاخوندان

کۆمەڵگەی کوردستان و ئێران بووەتە گڕکانێک دژ بە دەسەڵاتی ئاخوندان



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن