شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

‎پشتیوانی سازمانی خەبات، لە مانگرتنی گشتی لە کوردستان و ئێران

‎پشتیوانی سازمانی خەبات، لە مانگرتنی گشتی لە کوردستان و ئێران

‎خەڵکی تێکۆشەر و کۆڵنەدەری کوردستان!
‎گەلانی ڕاپەڕیوی ئێران!
‎شۆڕشی ژینا، شۆڕشی گەلانی وەزاڵەهاتوو لە ستەمی فاشیستی مەزهەبی ویلایەتی فەقیە، کە هەموو ناوچە و شار و باژێڕێکی ئێران بەگشتی و کوردستانی خوێناوی بەتایبەتی گرتۆتەوە، ڕۆژ بەڕۆژ بە تینتر و گشتگیرتر دەبێ. ڕەوتی ڕۆژانی ڕابردوی ئەم ڕاپەڕین و خەباتە پیرۆزە ئەوەمان نیشاندەدات کە هەتا ڕەفتاری دڕندانەی هێزە داپڵۆسێنەرەکانی دژمن، قێزەونتر دەبێ، ورەی نەبەزین و هەستی بەرپرسیارەتی خەباتکارانەی جەماوەری ڕاپەڕیوو ، بەرزتر و بەرەو سەرتر دەچێ. چین و توێژەکانی ڕاپەڕیوی لێبڕاو و ماف ویست و ڕزگاریخواز، زیاتر دێنە مەیدان و یەکگرتووتر لە بەرانبەر دەسەڵاتی ناڕەوا دا دەنگ هەڵدەبڕن و لە خوێن دان و سەر و ماڵ فیداکردن لە پێناو گەیشتن بە ماف و ئازادیەکانیان نەک سڵ ناکەنەوە، بگرە بەو پەڕی شانازیەوە بۆ ژیان و ئازادی بە بێ لەبەرچاو گرتنی جیاوازی نەتەوە و زمان و فەرهەنگ و خەت و ڕێبازی سیاسی، یەکگرتوانە و یەک ئامانج خۆ دەبەخشن، کە ئەمە ڕەمزی سەرکەوتن و بە ئاوات گەیشتن و دژمن بەزاندنە.

‎سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران وێڕای پێزانین و ڕێز لێنان لە هەموو تێکۆشەرانی ئەم خەباتە، بەتایبەت ئافرەتانی پێشەنگ و مافخواز، پشتیوانی خۆی لەو ڕاپەڕینە یەکانگیر و هاوچارەنووسەی گەلانی ئێران دەردەبڕێ. لەهەمان کاتیش دا داوا لە هەموو چین و توێژەکان دەکات کە هەر وا یکگرتوانە درێژە بەو خەبات و ڕاپەڕینە تێکڕاییە بدەن. دژمن لە هەموو بوارەکاندا، چ ناوخۆیی، چ لە ڕادەی نێونەتەوەیی و دیپلۆماسی دا تەریک و دەستەوستان کەوتۆتەوە و ڕسواکراوە. ناوەندە نێونەتەوەییەکان پشتیوانی خۆیان بۆ ڕاپەڕینی بەربەرینی گەلانی ئێران دەربڕیوە.
‎ کێشە و ناڕەزایەتی لەناو خۆی دام و دەزگاکانی دەسەڵات دا بە شێوەی بەرچاو سەری هەڵداوە. وازهێنان لە ئەرک و بە هێند نەگرتنی فەرمانی فەرماندە دژی گەلیەکان لە ناو هێزەکانی ڕژیم دا ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە زیاد بوونە. هەر بۆیە پێویستە لە مانگرتنەکان دا چ ناوچەیی و چ سەرتاسەری، بەو پەڕی ورە بەرزی و بەبێ خۆ دواخستن بەشداری بکرێ و دژمن بەچۆک دا بهێندرێ.
‎هەروەک بڕیارە کە لە ڕۆژانی هەینی و شەممە ٢٢ و ٢٣ی رەزبەر، مانگرتنی گشتی بەڕێوەبچێ، ئێمە وەک سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران، وێڕای پشتگیریمان لەم مانگرتنە گشتیە،
‎ داوا لە تێکڕای خەڵکی کوردستان بەتایبەت دۆستان و هەواداران و ئەندامانی سازمانی خەبات ی کوردستان دەکەین کە چالاکانە بەشداری لە ڕاپەڕین و مانگرتنەکان بکەن.
‎بڕوخی ڕژیمی فاشیستی مەزهەبی ویلایەتی فەقیە.
‎سەرکەوێ ڕاپەڕینی،، ژینا،، شۆڕشی ڕەوای گەلانی ئێران دژ ستەم و بێدادی ڕژیمی ئاخوندی.
‎سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
کومیتەی ناوەندی


2 ساڵ و 1 مانگ و 8 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 59 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

‎پشتیوانی سازمانی خەبات، لە مانگرتنی گشتی لە کوردستان و ئێران

‎پشتیوانی سازمانی خەبات، لە مانگرتنی گشتی لە کوردستان و ئێران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن