خەباتمێدیا: لەسەرەتای مانگی بەهاری ئەمساڵەوە،و لەماوەی هەر دوو رۆژێکدا ژنێک لە کوردستان خۆی کوشتووە.
خەباتمێدیا: لەسەرەتای مانگی بەهاری ئەمساڵەوە،و لەماوەی هەر دوو رۆژێکدا ژنێک لە کوردستان خۆی کوشتووە.
خۆکوژی ژنان بۆتە دیاردەو رۆژانەو بە بەردەوامی شاهێدی خۆکوژی ژنێک یان زیاتر دەبین، بەتایبەتیش لە کوردستان.
ئەم دیاردەیە وەک مۆتەکە بەرۆکی ژنانی گرتووە بەبێ بوونی چارەسەر.
لەو پێوەندەدا: خۆکوژی کچێکی لاوی خەڵکی ئورمیە بە ناوی ”نازیلا ئەتمانی“ کچی فەتاح، بەهۆی کێشەی خانەوادەییەوە.
خۆکوژی ژنێکی دیکەی خەڵکی ئیلام بەناوی لەیلا سوهرابی، بەهۆی کێشەی خێزانیەوە، جێی باسە لەیلا خێزاندار بووە.
خۆکوژی ژنێکی دیکە بەناوی نووشین مەعنەوی، خەڵکی گەنگەچینی ئورمیە، نووشینیش بەهەمان شێوە بەهۆی کێشەی خانەوادەییەوە ئاگری لە جەستەی بەرداوەو رۆژی پێنج شەممە 15ی خاکەلێوە، بەهۆی قوڵی برینەکانیەوە گیانی داوە، نووشین خێزاندار و دایکی منداڵێکیش بووە.
هەواڵدەری هەنگاو: لەسەرەتای بەهارەوە یانی لەماوەی ١٨ رۆژدا لانیکەم ٩ ژن لە شارەکانی قەسری شیرین، دێهلوڕان، ئیلام، سنە، مەهاباد، کامیاران، پاوە و ئورمیە خۆیان گوشتووە.