خەباتمێدیا: ڕۆژی سێشەممە ۱۸ی ڕەزبەڕی ۱۴۰۱ هەتاوی, دیمیتری کولبا وەزیری دەرەوەی ئۆکراین بە بۆنەی فرۆشتنی چەک و تەقەمەنی و بەتایبەت درۆن, پێشنیاری راگرتنی پەیوەندییەکانی نێوان کیێڤ و تارانی بە ڤلادمیر زێلنێسکی سەروک کۆماری ئۆکراین دا.
بەرپرسانی دیکەی ئۆکراین لەسەر ئەو هێرشانەی ڕووسیا کە بە درۆنی رژیمی ئێران دەیکاتە سەریان و کۆمەڵکووژی خەڵکی ئۆکراین هاتنە دەنگ و لە کاردانەوە بەم جینایەتانە وتیان ڕژیمی ئێران ڕاستەوخۆ بەرپرسە لەم کۆمەڵکوژییە و یەکیەتی ئۆروپا دەبێ هەڵوێستی هەبێ و گەمارۆی زۆرتر بخاتە سەر ئەو دەسەڵاتە.
هاووڵاتیانی ئۆکراینیش لە بەردەم باڵوێزخانەی رژیمی ئێران لە کیێڤ کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیان بەرێوەبرد و داوای داخستنی باڵوێزخانەی رژیم لەو وەڵاتەیان کرد. خەڵکی ئۆکراین دەڵێن ڕووسیا درۆنی دروست کراوی رژیمی ئێران بۆ هێرش کردن بۆ سەر ئەو وڵاتە بەکار دێنێت و خەڵکی مەدەنی و سیڤیل لەو هێرشانە دەکوژرێن.
لەلایەکی دیکەوە ئامریکا ت
رایگەیاند بەڵگەی لایە کە ڕووسیا بە درۆنە ئێرانیەکان هێرش دەکاتە سەر ئەو ئوکراین. هەروەها سەرچاوەیەکی دیپلۆماتیکی تەلەفزیونی ئەلجەزیرە نوسیویەتی: بابەتی درۆنە دروستکراوەکانی حکومەتی ئێران لە دانیشتنی بەیانی ۲۸ی ڕەزبەر لە شورای ئەمنیەت تاوتۆ دەکرێ.
واشینگتون, لەندەن و پاریس ئەرکی تاوتۆ کردنی بابەتی درۆنی دروست کراوی رژینی ئێران و بەکارهێنانی بۆ کۆمەڵکووژی لە لایەن ڕووسیاوە تاوتۆ دەکەن.
هەروەها تەلەگراف داوای کردووە کە بە هۆی پشتیوانی حکومەتی ئاخوندی ئیران لە ڕووسیا بە ناردنی چەک و چۆڵ و دڕۆن, پێویستە هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران لە موندیالی قەتەر دوور بخرێتەوە.
شایانی باسە ناردنی چەک و تەقەمەنی حکومتی ئێران بۆ روسیە لە کاتێکدایە کە ئەو ڕژیمە زیاتر لە یەک مانگە رووبەرووی ڕاپەڕینێکی بەربڵاو و گشتی لە ناوخۆی وڵات بووو بە هۆی بێ توانایی لە کونتڕۆڵ کردنی ئەو ڕاپەڕینانە و هەروەها بەلاڕێدا بردنی بیروڕای خەڵک تووشی شکست هاتووە و تا دێ لە بەرامبەر راپەرینەکاندا لاوازتر و بێ تواناتر دەبێ.