بریاڕە ڕۆژی شەممە ۲۲ی ئۆکتۆبر بەرانبەر ۳۰ ی ڕەزبەر، کۆبونەوەی بەرینی ئێرانیەکان و کوردەکان لە شاری برلین لە ئاڵمان، و هەروەها زۆربەی پێتەختی وولاتانی دیکەی ئوروپایی، بۆ پشتیوانی لە جەماوەری ڕاپەڕیو وە شۆڕشی ئازادیخوازی لە ئێران بەڕێوە بچێ.
هەروەها بڕیاڕە رۆژی شەممە لە شارەکانی ئێران مانگرتنی گشتی بەڕێوە بچێ و جارێکی دیکە جەماوەری وەزاڵە هاتوو یەک دەنگ و یەک بڕیاڕ، بە ئاخوندەکان ڕابگەێنن کە کۆتایی دەسەڵاتی ناڕەوا و جینایەتکاریان هاتوە.
کومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات داوا لە تێکڕای هۆگرانی ڕێگەی ئازادی و ئەندامان و لایەنگرانی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران لە ناو خۆی ئێران و لە ووڵاتانی ئوروپایی، وە بە تایبەت لە وولاتی ئاڵمان دەکات لە ناڕەزایەتی دەربڕین و مانگرتن چالاکانە بەشداری بکەن.
بەردەوامی خەباتی حەقخوازانەی خەلکی ئێران کە لە دوای شەهید کرانی ژینا ئەمینی پەرەی سەتاندو ئافرەتان وپیاوان و تێکڕای چین و توێژەکانی کۆمەڵگەی تێدا بەشدارە، بە کۆتایی هاتنی دەسەڵاتی دیکتاتۆری ویلایەتی فەقیه و سەرکەوتنی دروشمی نە شاە و نە ئاخوند دەگاتە ئامانج و گەلانی ئێران بە جێگیر بوونی دەسەڵاتی دیموکڕاتیک و ئازاد بە مافەکانیان دەگەن.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێڕان
کومیتەی ناوەندی
۲۸ی ڕەزبەڕی ۱۴۰۱ی هەتاوی