خەباتمێدیا: وەزیرانی کاروباری دەرەوەی حەوت وڵاتی پیشەسازی جیهانی( گروپی حەوت)، لە کۆتایی دانیشتنەکەیاندا لە فەرانسە، بۆ جارێکی دیکە نیگەرانی توندی خۆیان لەپێوەن
خەباتمێدیا: وەزیرانی کاروباری دەرەوەی حەوت وڵاتی پیشەسازی جیهانی( گروپی حەوت)، لە کۆتایی دانیشتنەکەیاندا لە فەرانسە، بۆ جارێکی دیکە نیگەرانی توندی خۆیان لەپێوەند بە چالاکیە تێکدەرانەکانی رژیم لە ناوچەکەدا، و بەتایبەتی بەردەوامی پشتیوانیەکانی لە رێکخراوە ترۆریستی و گروپە چەکدارەکان، دەربری.
بەپێی راپۆرتی رادیۆ فەرانسە، وەزیرانی کاروباری دەرەوەی وڵاتانی فەرانسە، بریتانیا، ئامریکا، ئیتاڵیا، ئاڵمان، ژاپۆن و کانادا داوایان لە رژیم کردووە کە هەرجۆرە بەرهەمهێنانێکی راستەوخۆ و ناراستەوخۆی توانایی بالستیکی، فرۆکەی بێ فرۆکەوان، زەرفیەتی موشەکی رابگەیەنێت.
هەروەها لەو راگەیەنراوەدا، چالاکیە موشەکیەکانی رژیمی ئاخوندی بەپێچەوانەی بریارنامەی شۆرای ئەمنیەتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان زانراوە.
باسی ئەوە کراوە کە پێویستە رژیمی ئاخوندی لە هەرجۆرە هەنگاوێک خۆی ببوێرێت کە دەبێتە هۆی تێکدانی ئەمنیەتی ناوچەکە.
هەروەها داوایان لە رژیم کردووە کە پێبەندی بەڵێنە نێونەتەوەییەکانی خۆی ببێت لەپێوەند بە رەعایەتکردنی مافی مرۆڤ و ئازادیە بنەڕەتیەکان.
ووتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی رژیم لە دژکردەوەدا لەبەرانبەر ئەم راگەیەنراوەدا ووتی: ئەم هەڵوێستەی وەزیرانی دەرەوەی گروپی حەوت نادروست و غەیرە واقعیە، و ووتی ئەم راگەیەنراوە تەنیا کۆمەڵێک تۆمەتی پووچ و ناشارەزایانە لە دەورو نەخشی ناوچەیی و بەرنامەی موشەکی رژیمی ئاخوندیە.