پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ڕۆڵی کۆمپانیایه‌کی ئه‌ڵمانی له‌ بڕینی ئینته‌رنێت له‌ ئێران

ڕۆڵی کۆمپانیایه‌کی ئه‌ڵمانی له‌ بڕینی ئینته‌رنێت له‌ ئێران

ڕۆژی هەینی ٢٩ی رەزبەر، ماڵپەڕی "نێتپۆلیتیک"ی ئەڵمانی و ناوەندی توێژینەوەی "کورێکتیڤ" و ڕۆژنامەی "تاتس" ئاشکرایان کرد کە کۆمپانیایەکی نزیک شاری "دوسلدۆرف" لە سنووردارکردنی ئینتەرنێتدا یارمەتی ڕێژیمی ئێرانی داوه‌‌‌.
لەم بارەوە سەرچاوە ئەڵمانییەکان ڕایانگەیاندووە کە ئەو کۆمپانیایە ناوی "سافت کلاود"ە و لقێکی هاوکاری ڕێکخستنی هێڵی ئینته‌‌‌رنێتی ده‌‌‌زگای زانیاری و ئیتلاعاتی ڕژیم ده‌‌‌کات و له‌‌‌ سانسۆرکردن و بڕینی هێڵە ئینته‌‌‌رنێتیه‌‌‌کاندا ده‌‌‌ستی باڵای هه‌‌‌بووه‌‌‌.
بەپێی توێژینەوە هاوبەشەکانی بڵاوکراوەکانی "تاتس" و "نێتپۆلیتیک" و هەروەها ناوەندی توێژینەوەی "کۆرێکتیڤ"، کۆمپانیای " سافت کلود" سه‌‌‌ر به‌‌‌ تۆڕی جیهانی کۆمپانیای ئارڤان کلاود Arvancloud،ه‌‌‌ که‌‌‌ خزمه‌‌‌تگوزاری تۆڕی ئینته‌‌‌رنێتی له‌‌‌ جیهاندا پێشکه‌‌‌ش ده‌‌‌کات.
ئەم سەرچاوانە ڕایانگەیاندووە کە ماوەیەکی زۆرە چالاکوانان و شارەزایانی بواری تەکنەلۆژیای زانیاری هۆشداری دەدەن لە رۆڵی ئه‌‌‌م کۆمپانیا‌یه‌‌‌.
ئەم ڕاپۆرتە دەشڵێت، دوای ئەوەی گروپی ئەنۆنیمۆس سەرنجی بۆ پەیوەندی نێوان ئەم کۆمپانیایه‌‌‌ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ کۆمپانیایی ئارڤان کلاودی جیهانی ڕاکێشاو کۆمپانیاکه‌‌‌ سه‌‌‌رجه‌‌‌م ئه‌‌‌دره‌‌‌س و په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کانی له‌‌‌گه‌‌‌ل کۆمپانیایی سۆفت کلاودی ئه‌‌‌ڵمانی سڕیه‌‌‌وه‌‌‌.
له‌‌‌وه‌‌‌ڵامی ڕۆژنامه‌‌‌ی "تاگوس شپیگل"ی ئاڵمانیدا، کۆمپانیای ئارڤان کلاود بێ ئاگایی خۆی له‌‌‌ خزمه‌‌‌تگوزاریه‌‌‌کانی کۆمپانیایی سۆفت کلاود له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ڕژیمی ئێران ڕاگه‌‌‌یاند و ئه‌‌‌و کۆمپانیایه‌‌‌ ڕای گه‌‌‌یاندوه‌‌‌ که‌‌‌ گرێبه‌‌‌سته‌‌‌که‌‌‌ی له‌‌‌گه‌‌‌ڵ کۆمپانیایی سۆفت کلاود له‌‌‌ ٣٠  سێپتامری ئه‌‌‌مساڵه‌‌‌وه‌‌‌ هه‌‌‌ڵوه‌‌‌شاندۆته‌‌‌وه‌‌‌.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، "ئارڤان کلاود" هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی ئەم گرێبەستەی ڕوون نەکردووەتەوە، هەروەها "سۆفت کلاود" هیچ کاردانەوەیەکی نەبووە بەرامبەر به‌‌‌ هەنگاوەکانی کۆمپانیای ئارڤان کلاود.

لێکۆڵینەوەکان له‌‌‌گه‌‌‌ڵ کۆمپانیای "سۆفت کلاود"‌ ده‌‌‌ستیان پێ کردوه‌‌‌ و ئه‌‌‌و کۆمپانیایه‌‌‌ به‌‌‌ تۆمه‌‌‌تی لادان لە گەمارۆکانی سه‌‌‌ر به‌‌‌ ڕژیم دەخرێتە ژێر چاودێری فشاری زۆرەوە.
ماڵپەڕی "تۆڕی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ڕۆژئاوای ئاڵمان" لەم بارەیەوە بە گێڕانەوە لە وەزیری دەرەوەی ئەو وەڵاتە نووسیویەتی: "ئەم بابەتە کە کۆمپانیایەکی ئاڵمانی یارمەتی ڕژێم دەدات لە ئێران و له‌‌‌ پچڕان و سنووردارکردنی ئینتەرنێت، هاوکاری کردبێ، ئەگەر ڕاست بێت، بابه‌‌‌تێکی سەرسووڕهێنەر ده‌‌‌بێ بۆ هه‌‌‌موومان. هەروەها ئانالێنا بێربوک لە بەیاننامەیەکی ڕایگەیاند، دامەزراوە ئەمنیەکان بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە دەکەن و ئەگەر بسەلمێنرێت، ئەوا لێکەوتەی قورسی بۆ بەڕێوەبەرانی ئەم کۆمپانیایە ده‌‌‌بێ و کۆمپانیاکه‌‌‌ سزا ده‌‌‌درێ.


2 ساڵ و 1 مانگ و 1 کاتژمێر و 2 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕۆڵی کۆمپانیایه‌کی ئه‌ڵمانی له‌ بڕینی ئینته‌رنێت له‌ ئێران

ڕۆڵی کۆمپانیایه‌کی ئه‌ڵمانی له‌ بڕینی ئینته‌رنێت له‌ ئێران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن