پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سیستەمەی وزەی ناوکەیی ڕژیم هەک کرا

سیستەمەی وزەی ناوکەیی ڕژیم هەک کرا

خەباتمیدیا: گروپی هەککه‌‌‌ری بلەک ڕیوارد لە توییتەری خۆی دا ڕایگەیاند کە سیستەمی ناوخۆیی ئیمەیلەکانی شەریکەی بەرهەم هێنان و پانتایی وزەی ناوکەیی ئێرانی هەک کردووە.

ئەم گروپە بە بڵاو کردنه‌‌‌وه‌‌‌ی وێنه‌‌‌یه‌‌‌ک له‌‌‌ به‌‌‌ڵگه‌‌‌کان ماوه‌‌‌ی ٢٤ سه‌‌‌عات ده‌‌‌رفه‌‌‌رتیان به‌‌‌ کاربه‌‌‌ده‌‌‌ستانی ڕژیم دا تا هه‌‌‌موو به‌‌‌ندکراوانی سیاسی و ئاینی که‌‌‌ له‌‌‌ ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کاندا ده‌‌‌سگیرکراون ئازاد بکات، به‌‌‌ پێچه‌‌‌وانه‌‌‌وه‌‌‌ ئه‌‌‌گه‌‌‌ر ملکه‌‌‌چی داواکه‌‌‌یان نه‌‌‌بن، کۆمەڵێک بەڵگە بەڵاو دەکاتەوه کە لەسەر پرۆژەی ئەتۆمی رژیم کاریگەر دەبێ. بلەک ڕیوارد پێشتریش ئیمەیلی بەڕێوەبەران و فەرما‌نبەرانی پرێس تی ڤی هەک کردبوو وه ناوەڕۆکەکەی بەڵاو کردبۆوه‌‌‌. 

لە یەک مانگی ڕابردوو و پاش دەستپێکی ناڕەزایی و ڕاپەڕینە سەرانسەرییەکانی دژ بە شەهید کرانی ژینا ئەمینی بە دەستی پولیسی ڕەوشت, گروپی هەککه‌‌‌ری ئانونیمۆس کە یەکێک لە بەناوبانگترین گروپەکانی جیهانه, زۆرێک له‌‌‌ ناوه‌‌‌ند و سایته‌‌‌کانی سه‌‌‌ر به‌‌‌ڕژیمی ئێرانیان، له‌‌‌وانه‌‌‌ش ماڵپه‌‌‌ڕی خامنه‌‌‌ی و په‌‌‌رله‌‌‌مانی ڕژیم و هه‌‌‌روه‌‌‌ها بانکی ناوه‌‌‌ندیان هه‌‌‌ک کرد


2 ساڵ و 29 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 52 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سیستەمەی وزەی ناوکەیی ڕژیم هەک کرا

سیستەمەی وزەی ناوکەیی ڕژیم هەک کرا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن