رۆژی شەممە 30ی رەزبەری 1401، کۆبوونەوەیەکی بەرینی جەماوەری بۆ پشتیوانی لە راپەرینەکانی کوردستان و ئێران دژ بە رژیمی ئاخوندی بەرێوەچوو.
لەو کۆبوونەوەدا کە ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردان و ئێرانیانی ئازادیخوازی نیشتەجێی فینلاند بەشدار بوون، ئامادەبوان لە سەنتەری شاری هیلسینکی هەتا مەیدانی کەمپین بە رێپێوان و وتنەوەی دروشم بە زمانەکانی فینلاندی، کوردی و فارسی رۆیشتن.
شایانی باسە ژمارەیەک لە بەرپرس و ئەندامانی کومیتەی فینلاندی سازمانی خەبات بەشداری ئەو کۆبوونەوە جەماوەریەیان کرد.