رۆژی شەممە 30ی رەزبەری 1401ی هەتاوی، بۆ پشتیوانی لە راپەرین و شۆرشی گەلانی ئێران، کۆبوونەوەیەکی بەرینی کوردان و ئازادیخوازانی ئێرانی لە شاری برلینی پێتەختی ئاڵمان، بەرێوەچوو.
لەو کۆبوونەوە جەماوەریە بەرفراوانەدا کە لەسەر داوا و بانگەوازی هێز و لایەنە سیاسیەکان و چالاکانی سیاسی بەرێوەچوو، زیاتر لە 80 هەزار کەس بەشداریان تێدا کرد و بەشداران بە هەڵگرتنی وێنەی ژینا ئەمینی و وێنەی شەهیدانی راپەرین و ئاڵا و وتنەوەی دروشمی ژن، ژیان، ئازادی و مەرگ بۆ ستەمگەر چ شا بێ و چ رێبەر، رق و توورەی خۆیان لە سەرکوتگەری و جینایەتەکانی رژیم لە حاست راپەریوان دەربڕی و پشتیوانیان لە ناڕەزایەتی و راپەرینەکانی کوردستان و ئێران کرد.
شایانی گوتنە ژمارەیەک لە ئەندامانی سازمانی خەبات لە وەڵاتی ئاڵمان بەشداریان لەو کۆبوونەوەیەدا کرد و دەنگی خۆیان خستە پاڵ دەنگی راپەریوان لە کوردستان و ئێران دژ بە رژیمی ئاخوندی.