رۆژی شەممە 30ی رەزبەری 1401، کوردان و ئازادیخوازانی ئێرانی لە شاری ئاغووسی وەڵاتی دانمارک کۆبوونەوەیەکی بەرینی جەماوەریان بە مەبەستی پشتیوانی لە راپەرینەکانی کوردستان و ئێران و مەحکوم کردنی تاوان و جینایەتەکانی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئاخوندی دژ بە گەلانی راپەریوی ئێران، پێکهێنا.
ئەو کۆبوونەوە کە لە سەر داوای هێز و لایەنە سیاسیەکان پێکهات، بەشداران لە غۆتهوس پلاسێن کۆبوونەوە و پەیام و دروشمیان دا و پاشان بە رێپێوان چوونە سەنتەری شار و لەبەردەم کلیسای کڤیندەهووس.
شایانی باسە ئەندامانی سازمانی خەبات لە شاری ئاغووس بەشداریان لەو کۆبوونەوەدا کرد.