ئەمڕۆ یەکشەممه ١ی خەزەڵوەر دەستپێکی شەشەم حەوتووی راپەرینیەکان لە کوردستان و ئێرانە و ئەمرۆ لە زۆربەی زانستگاکانی ئێران و لە چەندین شار و ناوچەی کوردستان و ئێران خوێندکاران و بەشە پیشەسازیەکان و بازاڕی و سینفی شان بە شانی یەکتر شۆرشی ژینایان هەر چی بە شکۆتر بۆ پێشەوە برد.
لە سەر داوی ئەنجومەنی مامۆستایان, مانگرتنی مامۆستایان وخوێندکاران لە زۆربەی زانستگاکانی کوردستان و ئێران بەڕێوەچوو وە مامۆستایان لە شارەکانی سەقز, سنە,مەریوان ,کامیاران،کرماشان، مەریوان, هەمەدان, شیراز, نەیشابوور و چەندین شاری دیکە بە درووشمی، ئاسایشی دەروونی خوێندکاران تێک نەدەین٠« گیانم بە قوربانی قوتابیانم و چەندین دروشم و شیعاری دیکە پشتگیری خۆیان لە ڕاپەڕینی مافخۆازانەی خەڵک و مەحکووم کردنی سەرکوتەکان دەربڕی.
هەروەها، خۆێندکارانی زانستگاکانی: شەریف، تاران، ئەمیر کەبیر، هۆنەرە جوانەکان, زانستە کۆمەڵایەتیەکان, عەلامەی تەباتەبایی, ,ئازادی کەرەج، ئازادی دزفول، ئازادی گوهەردەشت، یاسوج, خومەینی شار, سەراسەری مازەندەران، هونەر ومەعماری یەزد، ڕازی کرماشان, کوردستان و زۆرێکی دیکە لە زانستگاکان لە شار و ناوچە جیاجیاکان, مانیان لە خوێندن گرت و تێکڕا و یەکدەنگ درووشمی دژی ڕژیمی دیکتاتۆری ئێران وتەوە و داوای ئازاد کردنی خۆێندکارانی زیندانیان کرد.
لە چەند زانستگا وک زانکۆی یاسوج هێرش کراوەتە سەر خوێندکاران و چەند زانستگای دیکە وەک شەریف وێڕای ڕێگە گرتنی سیخوڕ و بەسیجییەکان, خویندکاران بە تیکەڵی ڕۆیشتنە ژووری ناوخواردن و دژ به یاسا دواکەوتووەکانی حکومەت پێکەوە نانیان خوارد.
هاوکات، خەڵکی ڕاپەڕی و ئازادیخواز لە ناوچە جیاجیاکانی تاران وەک دەربەند, سەعادەت ئاباد، سادقیە، تاران پارس، پوونەک و هەروەها ئەراک، هورموزگان، فارس, مەشهەد, دزفول, ئیسفەهان و هەروەها سنە, سەقز, مەهاباد, مەریوان و زۆربەی ناوچەکانی دیکەی کوردستان به ئاگربەردانە بنەکەکانی بەسیج و سوتاندنی وێنەی جاش و مۆرەکانی ڕژیم و دروشم نوسین لە شوێنە گشتیەکان و هەروەها دروشم دان درێژەیان بە ڕاپەڕینەکان دا. ئەم ڕاپەڕینانە هەتا ئیستا درێژەی هەیەو لە کۆتا چرکەکانی شەو هاواری ئازادیخوازی لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی کوردستان و ئێران دەبیسرێت.