من ژنم، ژنێکی ئازاد، خۆم ده‌زانم مافه‌کانم ده‌بێ چی بن، وه چۆن سنووری هه‌ڵسوکه‌وتی خۆم دیاری بکه‌م. ئازادی ژن ده‌بێ، ژن دیاری بکات، نه‌ک سیتمێکی پیاو سالار یاخود دین و مه‌زهه‌ب. من وه‌کو ژن داوای مافی یه‌کسان ده‌که‌م، ده‌مهه‌وێ ئازاد بژیم.
لەبیرمان بێت کە توندوتیژی دژی ئافرەتان ئەفسانە نیە، بەڵکو واقیعەو هەمیشە هەستی پێدەکەین و لە بەرچاو و گوێمانە. له‌ئێرانی سه‌ده‌ی بیست و یه‌ک و له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئاخونده خوێنمژه‌کان دا، ڕۆژانه زوڵم و زۆر له ئافره‌تانی ئه‌م ووڵاته ده‌کرێ. لەژێر سێبەری ئەم دەسەڵاتە هیچ ماڤێک بۆ ژنان کارێ پێ نەکراوە و زۆر جار بە کوشتن و تەجاوز و بەندیخانە و‌ڵامیان دەدڕێتەوە.
ئەمڕۆ زیاتر لە جاران شاهیدی کارەسات و تاوانی سیستماتیکی دەستەڵاتی ئاخوندانی دووڕوین، کە گرنگی بە سروشتی مرۆڤ ناده‌ن و پێشه‌نگن، له په‌نهان کردنی ڕاستیه‌کان و شاردنه‌وه و په‌رده‌پۆشکردنی تاوانه‌کانیان.
ڕژیمی ئاخوندی، به‌ناوی ئاین و درێژه‌دان به ڕه‌وتی پیاو سالاری، بۆ مه‌به‌ستی به‌رژه‌وندی و حه‌ز وئاره‌زوی خۆیان، له‌هیچ جنایه‌ت و تاوانێک به‌رامبه‌ر به ئافره‌تان درێغیان نه‌کردوه و ته‌نانه‌ت مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی ئافره‌تانیشیان پێشێل کردوه.
ئاخوندەکان به مەبەستی هەڵخەڵەتاندنی کۆمەڵگا و درێژکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان، حکومەت و حوکمڕانییان بۆ دوژمنایەتی و دڕندەیی لە بەرانبەرخەڵکی ئێران بەکار هێنا، دوژمنایەتیەک کە ژیانی خەڵکیان تاڵ و ژەهراوی کردوە. ڕژیمی خوێنمژی ئاخوندی 43 ساڵە به‌سیاسه‌تی دوژمنکارانه و لێکدانه‌ی هه‌ڵه بۆ ئاین و حکومڕانی و هه‌روه‌ها هه‌وڵدان بۆ دروسکردنی دوژمنایه‌تی و ئاژاوه له نێوان نه‌ته‌وه‌کانی ئێران دا، درێژه‌ی به‌م سیاسه‌ته زیانباره داوه و ئێران و ئێرانیه‌کانی له دنیایی ده‌ره‌وه دابڕیوه و له ناوخۆش دا به دڕندانه‌ترین شێوه خه‌ڵکی ئێران ده‌چه‌وسێنێته‌وه.
ئاخوندە بێ مێشکەکان 43ساڵە دژی مافی هاوڵاتیان، به‌تایبه‌تیش مافی ئافره‌تان، هەڵسوکەوتیان کردووە و بەم خوێندنەوە خراپە زەمینەیان بۆ کوشتنی هاوڵاتیان دروست کردووە. ڕشتنی خوێنی کچه کوردێکی بێ‌تاوان به‌ناوی ژینا ئه‌مینی، سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌یه که ڕژیم سوره له‌سه‌ر کوشتن و به‌رده‌وامه له‌سه‌ر جیانایه‌ته دژی ئینسانیه‌کانی. هه‌ر بۆیه هیچ هومیدێک نیە بۆ کۆتایی هێنان به سته‌م لە سه‌ر خەڵکی ئێران. تاقه چاره‌سه‌ر راپه‌ڕین و به‌رخودانه بۆ ڕوخانی ئه‌م سیستم و نیزامه دژی ئینسانیه.
ئەو دەسەڵاتە پێویستە بزانێ کە هاوڵاتیانی کوردستان و ئێران، چیتر ناترسێن لەرووبەروو بوونەوە بەرامبەر بەو جۆرە تاوانانە.ئەورۆ ژنانی کوردستان و ژنانی ئێڕان بە دونیایان سەلماند کە بۆ بەدەستهێنانی مافەسەرەتایەکانی خۆیان و بۆ ئەوەیی چیتر نەبنە قوربانی دەستەڵاتدارانی ڕژیمی ئاخوندی ئامادەن گیانیان بۆ ئازادی و نیشتمانیان فیدا بکەن.
ژنانی کوردستان و ئیڕان سەلماندیان کە ژن بوونیان نیشانەی زەعیف بوون و زەلیل بوونیان نیە، به‌ڵکو سەلماندیان کە ژن یانی ژیان و یانی ئازادی.
ژنان و پیاوانی کوردستان و ئیران بە دنیایان سەلماند، کە لەسەر خوشکەکانیان، لەسەر مافی ئازادی و مافی ئینسانی ئافرەتان، ئامادەن بە هەرشێوازێک بێت روبەروی ڕژیمی ئاخوندی ببنەوه و به‌رده‌وام بن له خه‌بات و تێکۆشان و ڕاپه‌رین، تا کۆتایی ئه‌م سیتم و نیزامه نه‌گریسه.