پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

مامۆستایان و خوێندکاران درێژە بە مانگرتن و ڕاپەرینەکان ئەدەن

مامۆستایان و خوێندکاران درێژە بە مانگرتن و ڕاپەرینەکان ئەدەن

شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممە ١و ٢ی خەزەڵوەر، لە درێژەی مانگرتن و ڕاپەڕینەکان لە شارەکانی تاران, قەزوین, بەندەرعەبباس, وەرامین, مەشهەد و کرماشان, مەریوان, دیواندەرە, سەقز, مەهاباد, بۆکان و لە سنە لە ناوچەکانی ۲µ, وەکیل, نەبوەت و چەندین شار و ناوچە دیکەی کوردستان و ئێران, شەقام و کۆڵانەکان بوو بە گۆڕەپانی خەبات و ڕاپەڕین دژ بە داگیرکەر و ئاگربەردانە بنکەکانی بەسیج و دروشم نوسین درێژەیان بە ڕاپەڕینەکان دا.هەروەها ئەمڕۆ دووشەممە ۲ی خەزڵوەری ۱۴۰۱ی هەتاوی لەسەر داوای ئەنجومەنی مامۆستایان, مامۆستایانی دەروەست درێژەیان بە مانگرتنەکان دژ بە سەرکوت و دەسبەسەر کردن و کوشتنی بێ بەزەییانەی خوێندکارانی ڕاپەڕیو دا. مامۆستایان لە شارەکانی دیواندەرە, سنە، مەریوان, سەقز و بانە لە دووهەمین رۆژی مانگرتندان.
هەروەها خوێندکاران لە زانستگاکانی تاران وەک ئازادی ئەمیر کەبیر, تاران, شەریف, ئەدەبیات و زمانە بەیانییەکان, زانست و پیشەسازی و هەروەها بوعەلی و ئازادی و سەنعەتی هەمدان, ئەدەبیاتی ورمێ, مازەندەران, زانستە وەرزشیەکانی مەشهەد و زانستی پزشکی زاهیدان و چەندین زانستگای دیکه لە شار و ناوچەکانی کوردستان و ئێران بەڕێوە چوو.
شایانی باسە لە زانستگاکانی تاران و ئازادی شاری تاران وێڕای رێگری کردنی بەرپرسەکان بۆ تیکەڵ نەبوونی کچان و کوڕانی خوێندکار, بەڵام خوێندکاران پێکەوە خواردنیان لە حەوشە خوارد, هەروەها خوێندکارانی زانکۆەکانی مەشهەد, ئیسفهان و ئەمیرکەبیر و شەرف و تاران درگای ژووری نان خواردنەکانیان شکاند و بە تێکەڵی ڕۆیشتنە ژوورەوە. شایانی باسە ئەمڕۆ کچێکی خوێندکاری خەڵکی قوروە بە ناوی نگین عەبدولمالکی کە خوێندکاری زانکۆی بوعەلی بە هۆی کێشانی باتووم بە سەریدا شەهید بوو وە چووە ریزی شەهیدانی ڕێگای ئازادی و زانکۆی بوعەلی هەمەدان کادانەوەیان نیشاندا ئەو کردەوە جینایەتکارانەیان مەحکوم کرد.

 



2 ساڵ و 27 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 21 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

مامۆستایان و خوێندکاران درێژە بە مانگرتن و ڕاپەرینەکان ئەدەن

مامۆستایان و خوێندکاران درێژە بە مانگرتن و ڕاپەرینەکان ئەدەن



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن