شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

چلەی ژینا و ئاوڕدانەوەیەک لە راپەرینەکان و هەوڵە جیهانیەکان دژ بە رژیم

چلەی ژینا و ئاوڕدانەوەیەک لە راپەرینەکان و هەوڵە جیهانیەکان دژ بە رژیم

چل ڕۆژپێش ئێستا ژینای کوردان بە بیانوی نەبوونی حیجاب لە لایەن سەرکوتگەرەکانی رژیمەوە دەستبەسەر و شەهید کرا.
لە پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی شەهیدکرانی ژینا بەو ناڕەواییە، رق و تووڕەیی خەڵکی کوردستان و ئێران کڵپەی کرد و راپەڕین و شۆرشێکی جەماوەریی بەرین و بەربڵاو سەریهەڵداو و سەرتاسەری وەڵاتی ئێرانی گرتەوە. لە چل رۆژی رابردوودا شار و ناوچەکانی کوردستان بە مانگرتنی گشتی و رژانە سەر شەقامەکان کۆی پێکهاتەی رژیمی ئاخوندیان خستەژێر پرسیار و جارێکی دیکە نامەشروعەتی ئەو دەسەڵاتەیان سەلماندەوە. هەروەها شۆرشی ژینا بووە هۆی یەکیەتی و هاودەنگیەگی کەموێنە لە نێوان نەتەوەکانی ئێران و پشتیوانی و هاوسۆزیان لەگەڵ نەتەوەی کورد و خانەوادەی ئەمینی.
بە شەهیدکرانی ژینا هەر زوو کارزارێکی جیهانی بۆ مەحکوم کردنی رژیمی ئاخوندی لێکەوتەوە. لەو چوارچێوەدا یەکیەتی ئوروپا، ئەمریکا، کانادا، بریتانیا، ئوسترالیا و زۆر وەڵاتی دیکە هەڵوێستیان گرتت و ئەمریکا، کانادا و یەکیەتی ئوروپا بە چەند قۆناغ ئابڵوقەیان بەسەر رژیمدا سەپاند و بەوجۆرە رژیمی ئاخوندیان لە کۆمڵگەی نێودەوڵەتیدا زیاتر گۆشەگیر و پەراوێز خست.
هەر لەو پێوەندەدا کۆمەڵێک کەسایەتی وەک جاوید ڕەحمان, جیک سالیوان و سەدان کەسایەتی دیکە وێڕای مەحکوم کردنی تاوانەکانی رژیم لە راست کچان و ژنانی کورد و ئێرانی، دەنگی خۆیان خستەپاڵ جەماوەری راپەڕیو و پشتیوانیان لە داوا و ویستەکانی ژنان و بە گشتی خەڵکی ئێران کرد.
ئەوە لە کاتێکدایە لەو شەش حەوتووەدا کوردان و ئازادیخوازانی ئێرانی لە زۆربەی پایتەخت و شارەگەورەکان لە ئەمریکا، کانادا، ئوروپا و ئوسترالیا بە کۆبوونەوە و میتینگ بوونە دەنگی خەڵکی وەزاڵەهاتووەی کوردستان و ئێران و کومەڵگەی جیهانیان زیاتر لە روداوەکانی ناوخۆی ئێران ئاگادار کردەوە و ویستەکانی خەڵکی کوردستان و ئێرانیان بە رای گشتی جیهان گەیاند.
بە پێی ئامارەکان لەو چل رۆژەی شۆرشی ژینادا بە سەدان کەس شهید کراون کە تەنیا ناوی ۲۶۰ کەس لەو شەهیدانە بڵاو کراوەتەوە. هەروەها بە سەدانی کەسی دیکە بریندار و بە هەزارانی دیکەیش دەستبەسەر و رەوانە زیندانی هێزە سەرکوتگەرەکان کراون.
بەپێی ژمارەیەک سەرچاوە هێزەکانی رژیم بۆ شکەنجەی گیراوانی راپەرینی ژینا هەموو جۆرە کەرەستە و رەوشێکی نامرۆڤانە بەکار دێنێ. هەندێ لەو دەستبەسەرکراوانە بە خانەوادە و کەسە نزیکەکانیان وتووە کە جوێ لە لێدان، شکەنجەی جەستەیی و رۆحی، لەلایەن شکەنجەگەرانەوە دەستدرێژیشیان کراوەتە سەر.

 



2 ساڵ و 28 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 23 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

چلەی ژینا و ئاوڕدانەوەیەک لە راپەرینەکان و هەوڵە جیهانیەکان دژ بە رژیم

چلەی ژینا و ئاوڕدانەوەیەک لە راپەرینەکان و هەوڵە جیهانیەکان دژ بە رژیم



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن