پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ڕاپه‌‌ڕین و ڕووبه‌‌ڕووبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له‌شاره‌کانی کوردستان به‌رده‌وامی هه‌یه‌

ڕاپه‌‌ڕین و ڕووبه‌‌ڕووبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له‌شاره‌کانی کوردستان به‌رده‌وامی هه‌یه‌

خه‌‌‌باتمیدیا: لە درێژەی خۆپیشاندانەکان بۆ پێشوازی لە چلەی "ژینا ئەمینی" ڕۆژی چوراشەممە ٤ی خەزەڵوەری ١٤٠ ١ی هەتاوی، جگە لە شارەکانی کوردستان ، لە زۆربەی شارەکانی ئێران خۆپیشاندانی بەرین بەڕێوە چووە. ئه‌‌‌مڕۆ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕین و گردبونه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ تێکڕای شاره‌‌‌‌کانی کوردستانی ئێران به‌‌‌ ناوی  "ڕاپەڕینى ئازادی" به‌‌‌رده‌‌‌وامی هه‌‌‌بوو. له‌‌‌ زۆر شوێن ڕووبه‌‌‌ڕووبونه‌‌‌وه‌‌‌ی توند له‌‌‌نێوان ڕاپه‌‌‌ڕیوان و هێزه‌‌‌ سه‌‌‌رکوتکه‌‌‌ره‌‌‌کانی ڕژیم ڕووی داو  به‌‌‌پێی زانیاریه‌‌‌ سه‌‌‌ره‌‌‌تایه‌‌‌کان ژماره‌‌‌یه‌‌‌کی زۆر له‌‌‌ شه‌‌‌هید و بریندار هه‌‌‌ن. ...... نوێ ده‌‌‌کرێته‌‌‌وه‌‌‌

شاری مه‌‌‌هاباد

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ی خەزەڵوەری ١٤٠ ١ی هەتاوی، بە دوای ناشتنی تەرمی "ئیسماعیل مەولوودی" ناسراو بە سمکۆ ، خەڵکی داخ لە دڵی شار هێرشیان کردە سەر چەندین بنکە و دامەزراوەی ڕێژیم لەنێو شاری مەهاباد و ئاگریان لە زۆربەی بنکەکان بەردا. هێزەکانی ڕێژیم ترسنۆکانە بەرەوڕووی خەڵک بوونەوە و لە شەڕ و تێکهەڵچوونی خەڵک و هێزەکانی ڕێژیمدا، ٦ که‌‌‌س له‌‌‌ ڕاپه‌‌‌ڕویانی شاری مه‌‌‌هاباد شەهید بوون. به‌‌‌پێی هه‌‌‌واڵی گه‌‌‌یشتوو له‌‌‌ لایه‌‌‌ن ته‌‌‌شکیلاتی ناوخۆی سازمانه‌‌‌وه‌‌‌، شاهۆ خزری، زانیار ئه‌‌‌بوبه‌‌‌کری، خاتوو کوبرا شێخە، فرشتە ئەحمەدی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم  له‌‌‌ شاری مه‌‌‌هاباد وێنێ شه‌‌‌هیدبوون و ئه‌‌‌مڕۆش مەسعود محەممەدزادە، کە لە خۆپیشاندانەکانی دوێنێ، ٥ی خەزەڵوەر بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان برینداربووبوو،  بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.

شاری بانه‌‌‌

بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە لایەن تەشکیلاتی ناوخۆی سازمانی خەبات لە شاری بانە, ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٥ی خەزەڵوەری ۱۴۰۱ی هەتاوی, ڕاپەڕینەکانی ئەو شارە دژ بە حکومەتی ئاخوندی زۆر بە تۆژم بەڕێوە چووە و لە ئاکامی شەڕ و پێکدادان لەگەڵ هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم تاکو ئێستا ٤ که‌‌‌س له‌‌‌ ڕاپه‌‌‌ڕیوان شه‌‌‌هید بوون و تاکو ئێستا ناوی دوو له‌‌‌ شه‌‌‌هیده‌‌‌کان له‌‌‌ به‌‌‌ر ده‌‌‌ست دان. به‌‌‌پێی هه‌‌‌واڵی ته‌‌‌شیکیلاتی ناوخۆی سازمانی خه‌‌‌بات  موتەلیب سەعید پوور و سەعید پیرۆ شه‌‌‌هیدبوون وزۆر که‌‌‌سیش برینداربوون و له‌‌‌ ماڵه‌‌‌کاندا شاردراونه‌‌‌وه‌‌‌. 

به‌‌‌پێی هه‌‌‌واڵی گه‌‌‌یشتوو ئه‌‌‌مڕۆ له‌‌‌ سه‌‌‌عات ٣ی پاشنیوه‌‌‌ڕۆوه‌‌‌، پاش ته‌‌‌قه‌‌‌ کردنی ڕاسته‌‌‌وخۆی هێزه‌‌‌ سه‌‌‌رکوتکه‌‌‌ره‌‌‌کانی ڕژیم له‌‌‌ ڕاپه‌‌‌ڕیوان لاوانی شاری بانه، بە تایبەت لە فلکەی جەهاد کە سەرەتای کۆبوونەوە بووە و دواییش پاساژی بەهەشت، پاساژی آفتاب درخشان، پاساژی ماد و خدری، خیابانی پشت شرکەتی نەوت و مزگەوتی نەویدی ، مەیدانی مادر و بلواری مەهارت و بیمارستان رازی و هەروەها لە چواررای کاروان بار و خیابانی هونەرستان و جادە سلێمانی ڕووبه‌‌‌رووی هێزه‌‌‌ سه‌‌‌رکوتکه‌‌‌ره‌‌‌کانی ڕژیم بوونه‌‌‌وه‌‌‌ و زه‌‌‌ربه‌‌‌تی زۆریان لێداون. به‌‌‌ پێێ هه‌‌‌واڵی سه‌‌‌ره‌‌‌تایی فەرماندەى ئینتزامی شارى بانە، لە لایەن لاوانى ڕاپەڕیو لە سەرى دراوە و ئێستا لە نەخۆشخانەیە و زۆرێک له‌‌‌ ناوه‌‌‌نده‌‌‌کانی ڕژیم که‌‌‌وتۆته‌‌‌ ده‌‌‌ست ڕاپه‌‌‌ڕیوان. هێزه‌‌‌کانی ڕژیم توانای ڕووبه‌‌‌ڕووبونه‌‌‌وه‌‌‌یان نه‌‌‌ماوه‌‌‌ و ناچار بە هەڵاتن بوون کە چەند کەسیان لە لایەن خەڵکەوه‌‌‌ چەک کراون و چەک و چۆڵەکانیان کەوتووە دەستی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌.

شاری سنه‌‌‌

به‌‌‌پێێ هه‌‌‌واڵی گه‌‌‌یشتوو له‌‌‌لایه‌‌‌ن ته‌‌‌شکیلاتی ناوخۆی سازمانی خه‌‌‌با‌ته‌‌‌وه‌‌‌ و ڕاپه‌‌‌ڕین و ناڕه‌‌‌زایه‌‌‌تیه‌‌‌کان له‌‌‌ شاری سنه‌‌‌ی قاره‌‌‌مان درێژه‌‌‌یان هه‌‌‌یه‌‌‌ و له‌‌‌دوای چله‌‌‌ی ماته‌‌‌مینی ژینا ئه‌‌‌مینیه‌‌‌وه تاکو ئێستا زیاتر له‌‌‌ ٤ هاووڵاتی شاری مه‌‌‌هاباد شه‌‌‌هیدبوون. لاوانی شاری سنه‌‌‌ی قاره‌‌‌مان سەرەڕای جێگیربوون و بڵاوەپێکرانی ژمارەیەکی زۆری هێزە حکومەتییەکان لەو شاره‌‌‌دا ڕۆژی چوارشه‌‌‌ممه و پێنج شه‌‌‌ممه‌‌‌ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ١٤٠ ١ی هه‌‌‌تاوی لاوان زۆرێک له‌‌‌ ناوچه‌‌‌و شوێنه‌‌‌ گشتیه‌‌‌کانیان که‌‌‌وتۆته‌‌‌ ده‌‌‌ست و دوێنێ سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی کەیوان دەروێشی تەمەن ١٨ ساڵ، محەممەد لوتفولڵاهی و محەممەد شەریعەتی گیانیان لەدەستداوە و ئه‌‌‌مڕۆش زاندرا که‌‌‌ سارینا ساعیدی ١٦ ساڵە بە هۆی لێدانی باتۆم لە سەری لە نەخۆشخانەی تەوحیدی شاری سنە گیانی لە دەست داوە. تەرمەکەی دره‌‌‌نگانێکی شه‌‌‌و و لە کەشێکی ئەمنیدا به‌‌‌خاک سپێردراوه‌‌‌.



2 ساڵ و 24 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 25 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕاپه‌‌ڕین و ڕووبه‌‌ڕووبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له‌شاره‌کانی کوردستان به‌رده‌وامی هه‌یه‌

ڕاپه‌‌ڕین و ڕووبه‌‌ڕووبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له‌شاره‌کانی کوردستان به‌رده‌وامی هه‌یه‌



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن