پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

به‌رده‌وام بن له‌ "ڕاپه‌‌ڕینی ئازادی" خه‌باتی ژن، ژیان، ئازادی

به‌رده‌وام بن له‌

جه‌‌‌لال خۆشکه‌‌‌لام

ڕاپه‌‌‌ڕینی به‌‌‌رده‌‌‌وامی خه‌‌‌ڵکی ئازادیخواز و تێکۆشه‌‌‌ری کوردستان و ئێران له‌‌‌ دژی نیزام و ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتی نه‌‌‌گریسی ڕژیمی ئاخوندی، ماوه‌‌‌ی چل ڕۆژی تێپه‌‌‌ڕاند و تا دێت فراوانترو به‌‌‌رینتر ده‌‌‌بێ. خه‌‌‌بات و ڕاپه‌‌‌ڕینی یه‌‌‌کگرتوانه‌‌‌ی خه‌‌‌ڵکی ئێران، بۆ ئازادی و ڕوخانی ڕژیمی نه‌‌‌گریسی ئاخونده‌‌‌کان، پێی ناوه‌‌‌ته‌‌‌ قۆناغێکی نوێ.  ڕزگاربوون لە زوڵم، ئەرکی سەرشانی هەر یەکێک لە ئێمەیە و بە دڵنیاییەوە ئازادیش هی هەموومان دەبێت. لەم ڕۆژانەدا دەبێت دەستمان لە دەستی یەکتر هەڵپێکین و بە دەستەکانمان زنجیرێکی به‌‌‌رگری ڕوو به‌‌‌ دوژمن پێک بێنین. مەودایەکی زۆرمان بۆ لە ئامێزگرتنی ئازادی نەماوە. پێویستە پێکەوە خەبات بکەین و بڵێسەی شۆڕش لەدژی ڕژیمی ئاخوندی ئێران داگیرسێنین.

پێویسته‌‌‌ خه‌‌‌ڵکی تێکۆشه‌‌‌ری ئێران و کوردستان دەرفەتەکان بۆ ئەنجامدانی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان لەدەست نەدەن و تا ڕووخاندنی ئەم دەسەڵاتە گەندەڵە ئاگری ڕاپەڕین هەروا بڵێسەدار بهێڵنەوە و راپه‌‌‌رینه‌‌‌کان له‌‌‌ هه‌‌‌موو شاره‌‌‌کان درێژه‌‌‌ پێ بده‌‌‌ن و هەموو ناوچە جۆراوجۆرەکانی شاره‌‌‌کان بکەنه‌‌‌ گۆڕەپانی ڕاپەڕین دژی ئەم ڕژێمە خوێنڕێژ و جینایەتکاره‌‌‌.

یه‌‌‌کگرتنی لایه‌‌‌ن و هێزه‌‌‌ سیاسیه‌‌‌کانی مه‌‌‌یدانی خه‌‌‌بات و موباره‌‌‌زه‌‌‌، له‌‌‌ کوردستاندا و هه‌‌‌نگاونان بۆ یه‌‌‌ک هه‌‌‌ڵوێستی و یه‌‌‌کڕیزی گه‌‌‌له‌‌‌که‌‌‌که‌‌‌مان، زه‌‌‌روره‌‌‌تێکی مێژووی وکوردانه‌‌‌یه‌‌‌ و پێویسته‌‌‌ هه‌‌‌موو لایه‌‌‌کمان هه‌‌‌نگاوی بۆ بنێین. پاوانخوازی و خۆ ده‌‌‌رخستن وه‌‌‌ک مه‌‌‌رجه‌‌‌عی بڕیاردان و نه‌‌‌خوێندنه‌‌‌وه‌‌‌ی خه‌‌‌ت و نیشانی یه‌‌‌کترله‌‌‌ ئێستادا و له‌‌‌ ڕابردوشدا گه‌‌‌لێک زیانبار بووه‌‌‌ و پێویسته‌‌‌ هه‌‌‌موو لایه‌‌‌نه‌‌‌کان خۆیان به‌‌‌دوور بگرن له‌‌‌و جۆره‌‌‌ ڕه‌‌‌فتارانه. هه‌‌‌موو هێز و لایه‌‌‌نه‌‌‌ سیاسیه‌‌‌کان پێویسته‌‌‌ له‌‌‌ خه‌‌‌می یه‌‌‌کخستنی هه‌‌‌ڵوێستی هاوبه‌‌‌ش و په‌‌‌یامی هاوبه‌‌‌ش بن له‌‌‌گه‌‌‌ڵ سه‌‌‌رجه‌‌‌م هێز و لایه‌‌‌نه‌‌‌ سیاسیه‌‌‌کانی مه‌‌‌یدانی خه‌‌‌بات له‌‌‌ ئێران و کوردستان دا و له‌‌‌ ئێستاوه‌‌‌ هه‌‌‌وڵی دووبه‌‌‌ره‌‌‌کی و خۆشکردنی ئاگری شه‌‌‌ڕێکی دیکه‌‌‌ بۆ داهاتوو دروست نه‌‌‌که‌‌‌ن.  

لە درێژەی راپه‌‌‌ڕین و ناڕه‌‌‌زایه‌‌‌تیه‌‌‌کان بۆ پێشوازی لە چلەی "ژینا ئەمینی" ڕۆژی چوراشەممە ٤ی خەزەڵوەری ١٤٠ ١ی هەتاویه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ سه‌‌‌رجه‌‌‌م شاره‌‌‌ کوردیه‌‌‌کان دا ڕاپه‌‌‌ڕین پێی ناوه‌‌‌ته‌‌‌ قۆناغێکی نوێوه‌‌‌ و هێزه‌‌‌ سه‌‌‌رکوتکه‌‌‌ره‌‌‌کانی ڕژیمی ئاخوندی له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئه‌‌‌و سه‌‌‌رکوته‌‌‌ بێ ڕه‌‌‌حمانه‌‌‌دا تووشی هه‌‌‌ڵاتن و شکست بوونه‌‌‌وه‌‌‌. به‌‌‌داخه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ هه‌‌‌ر یه‌‌‌ک له‌‌‌ شاره‌‌‌کانی مه‌‌‌هاباد، بانه‌‌‌، قه‌‌‌سری شیرین، ورمیه‌‌‌، سنه‌‌‌ و سه‌‌‌قز و زۆر ناوچه‌‌‌ و شوێنی تر‌ شه‌‌‌هید و بریندارێکی زۆر هه‌‌‌ن و خه‌‌‌ڵکی کوردستان بڕیاریان داوه‌‌‌ تا ڕوخانی ئه‌‌‌م ڕژیمه‌‌‌ به‌‌‌رده‌‌‌وام بن له‌‌‌ ڕاپه‌‌‌ڕین.

ته‌‌‌شکیلاتی ناوخۆی هێزه‌‌‌ سیاسیه‌‌‌کان، به‌‌‌رپرسیاریه‌‌‌تێکی مێژوویان له‌‌‌سه‌‌‌ر شانه‌‌‌ و  پێویسته‌‌‌ هه‌‌‌موو هه‌‌‌وڵ و توانایه‌‌‌کی خۆیان بخه‌‌‌نه‌‌‌ گه‌‌‌ڕ بۆ پشتیوانی و هاوکاری و درێژه‌‌‌دانی ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان. هێزی ته‌‌‌شکیلاتی سازمانی خه‌‌‌بات، هه‌‌‌ر له‌‌‌ سه‌‌‌ره‌‌‌تایی ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کانه‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌ورێکی کاریگه‌‌‌ر و باڵایان گێڕاوه‌‌‌ و پێویسته‌‌‌ له‌‌‌ جاران زیاتر چالاک بن و به‌‌‌رده‌‌‌وام بن له‌‌‌و ئه‌‌‌رک و به‌‌‌رپرسیاریه‌‌‌تانه‌‌‌ی که‌‌‌ له‌‌‌ لایه‌‌‌ن سه‌‌‌رکردا‌یه‌‌‌تی سازمانی خه‌‌‌باته‌‌‌وه‌‌‌ بۆیان دیاری ده‌‌‌کرێ.  

 


2 ساڵ و 24 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 21 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

به‌رده‌وام بن له‌ "ڕاپه‌‌ڕینی ئازادی" خه‌باتی ژن، ژیان، ئازادی

به‌رده‌وام بن له‌ "ڕاپه‌‌ڕینی ئازادی" خه‌باتی ژن، ژیان، ئازادی



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن