ماردین زاهدی
شۆڕشی ئازادیخوازی خەڵکی کوردستان و ئێران ڕۆژ لە دوای ڕۆژ گوڕوتینی زۆرتر دەگرێتە خۆی و دەنگی و ئاوازی ئازادیخوازی لە نێوان چین و توێژەکانی کۆمەڵگا و وڵات دەبیسرێت و هەنگاو بە هەنگاو بەرەو ڕزگاری و ئازادی دەڕوات. نەسڵی لاو و میرمنداڵی ئەمڕۆ سەرەڕای بوونی هەموو ئەو جیاوازیانەی کە بەردەوام بە بۆنەیانە و سەرکوت دەکران, بە جوانی لەم هەلومەرجە دا و بە کردەوە سەلماندیان کە لە ناخی خۆیاندا ڕۆحێکی ئازادیخواز و یاخی یان لە بەرامبەری زۆڵم و ناعەدالەتی هەیە. لە سەرەتای دەستپێکی ناڕەزایەتییەکان دژ بە شەهید کرانی ژینا(مەهسا ئەمینی) تا سەرەتای مانگی خەزەڵوەر زۆرتر لە ۳۳ کەس کە تەمەنیان لە نێوان ۱۳ تا ۱· ساڵ بووە, بە دەستی هێزە سەرکوتکەرەکانی حکومەت گیانیان داوە و بوون بە شەهیدی ڕێگای ئازادی. ئەم ئامارە پیشاندەری دڕندەیی و وەحشییەت ڕژیم و مۆرە خۆفرۆشەکانی سەر بەو حکومەتەن کە بۆ مانەوەیان لە هیچ کردەوەیەکی دژە مرۆیی خۆیان نابوورن و هەموو کردەوەیان دژە ئینسانییە.
۴۴ ساڵ پێش ئێستا و لە ساڵی ۱۳µ·ی هەتاوی, خوێندکاران ڕۆژی ۱۳ی خەزەڵوەر خوێندکارانی شاری تاران ڕۆیشتن بۆ کوی زانستگا و هاواری نەمانی حکومەتی فاشیستی شای دیکتاتۆریان هەڵێنا کە بەکرێگراوانی ئەو حکومەتە تەقەیان لێ کردن و لە ئاکامدا µ۶ کەس شەهید کران.
ئاشکرایە کە جیاوازی لە نێوان تاج و عەمامە نییە و تەنیا ڕادەی دڕندەیی یانە کە جیوازیان دەکات. ڕووداوەکانی ئەو کاتەش وەک ئەمڕۆن کە زانستگاکان و قوتابخانەکان بەڕیوەبەری ڕاپەڕینەکانیان گرتووەتە ئەستۆ. شۆڕشێک کە زۆر بە باشی دەزانین مەخمەڵی نابێت و ئەو دەسەڵاتە خوێن خۆرە هەرگیز بە ئاسانی خۆی ڕادەستی خەڵک ناکات. بەڵام خاڵێکی ڕوون لەم بابەتە ئەوەیە کە مۆرە خۆفرۆشەکانی سەر بە حکومەت دەبی بزانن مێژوو لە حاڵی دووبارە بوونە و نە تەنیا ئەوان بەڵکوو هیچ کەسی دیکەش هێز و توانای بەرەنگاری ئەم سونامی ئازادیخوازی یە نییە. ڕێوڕەسمی چلەی ژینا ئەمینی ئەو ڕاستییەی بۆمان نواند کە خرۆشی خەڵک بۆ دادخوازی و گەیشتن بە ئازادی قەد دانامرکێت و ئەگەر چی خوێن خۆری دژمن زۆرتر دەبێت, بەڵام لە بەرامبەردا هەر ڕۆژ کە دەڕوات بڕیاری یەکجاری خەڵکی مافخواز بۆ تۆڵەی خوێنە ڕژاوەکان بەهێزتر دەبێت. هەر وەک بینیمان, پاش ژینا سەرەی نیکا و غەزەڵ و مینو و شەهیدانی دیکەی ئەم ڕێگایەسە و ئەم پرۆسە هەتا کۆتایی پێهاتنی دیکتاتۆری درێژەی دەبێت.