ڕاپه‌ڕین و گردبونه‌وه‌ی ناڕازیه جه‌ماوه‌ریه‌کانی خه‌ڵکی ئێران و کوردستان له له ٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر و، چل و چواره‌مین ڕژۆی خۆی ی‌دا، به‌شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو و به‌رین له شاره جۆربه‌جۆره‌کانی کوردستان و ئێران دژ بە زوڵم و زۆری ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی به‌رده‌وامی هه‌بوو.
بەپێی ئەو هەواڵ و زانیاریانەی لەناوخۆی کوردستان پێمان گەیشتووە لە زۆربەی شارەکانی کوردستان و ئێران خوێندکارانی زۆربەی زانکۆکانی کوردستان بەدروشمی زن زندگی آزادی، مرد میهین آبادی و هەروەها دروشمگەلێکی وەکوو مەرگ بر خامنەیی و مرگ بر ستمگر چەشاە باشە چە رهبر یان ووته‌وه و له هه‌ندێ شوێن ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌خت له‌گه‌ڵ به‌کرێگیراوان و هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕژیم ڕووی دا.
جێی باسە ئەمڕۆ هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم لە پیرانشار تەقەیان لە کچێکی تەمەن دەساڵان بەناوی دیانا مەحموودی کرد و شەهیدیان کرد، هەروەها لەشاری سەقز هێزە ترۆریستەکانی ڕژیم ڕژانە نێو ماڵی هاووڵاتیەک بەناوی زایید و کیانووشی تەمەن 19ساڵ و کوڕی ناوبراویان دەست بەسەرکرد و هەتا ئێستا شوێن و جێگای نادیارە و هەڕەشەیان لە بنەماڵەی کیانووش کردووە کە ئەگەر لە ڕاگەیاندنەکان هەواڵی گیرانی کوڕەکەیان بڵاو بکەنەوە ئەوانیش دەگرن و زیندانیان دەکەن.
هەروەها دوینێ شەو گەنجانی شاری بانە هێرشیان کردە سەر هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم و چەک و چۆڵەکانیان لێ وەرگتن و لەئاکامدا ئەو هێزانەش لەترسی گیانی خۆیان شوێنەکەیان جێ هێشت. لە زۆربەی وڵاتانی ئورووپاییش خەڵک بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینەکان هاتنە سەر شەقامەکان و دژ بە زوڵم و زۆری ڕژیمی ئاخوندی خۆپیشاندانیان کرد و دروشمی مەرگ و نەمانیان دژ بە خامەیی و کۆی دەسەڵاتەکەی وتەوە به‌ڵێنیان دا، کە هەتا ڕووخانی یاکجاری ئەم ڕژیمە خوێنمژ و دژە مرۆڤە بەردەوام دەبن لە ناڕەزایەتی و داوایان له ده‌وڵه‌تانی جیهان کرد که هاوکار و پشتیوانیله راپه‌ریوان بکه‌ن و دژی ڕژیمی ئاخوندی بوه‌ستنه‌وه. بەپێی ویدیۆ و وێنەکان هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم توانای بەرگریان نەماوە و تووشی ترس و دڵەڕاوکێ بوونەتەوە بەشێوەیەک کە لەنێوان خۆیاندا شەڕ لەگه‌ڵ یەکتر دەکەن وقسەی نەشیاو بەیەکتر دەڵێن. شایەنی باسە بەپێی هەواڵ و زانیاریەکان ڕۆژانە ژماڕەیەکی زۆر لە بەرپرسانی ڕژیم لە ترسی ڕاپەڕینەکان و شۆڕشی خەڵک هەڵدێن و ئێران جێ دێڵن.