گرووپێک لە ڕێبەرانی ناسراوی ژنانی جیهان کە ژمارەیان ١٤کەسە ڕۆژی یەک شەممە ٨ی خەزەڵوەر بە بڵاو کردنەوەی نامەیەکی کراوە کە له ڕۆژنامەی نیۆیۆرکتایمز بڵاویان کردهوه، داوای دهرکردنی ڕژیمی ئێران لە کومیسیۆنی ژنانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دهکهن. ئەم نامەیە بە واژۆی هیلاری کلینتۆن، میشێڵ ئۆباما و لۆرا بووش، سێ خاتوونی یەکەم و مەلالە یوسف زی براوەی خەڵاتی ئاشتی نۆبڵ، ئۆپرا ویفێری، دروستکەری بەرنامە و ڕاگەیاندکاری تەلەفیزیۆن، کریستیا فریلێند وەزیری دەرەوەی پێشوی کەنەدا و کریستینا فیگرز سەر پەرەستی جێ بەجێکاری پێشوی کۆنواسیۆنی ڕێکخراوی نێو نەتەوەیی لە کار وباری ئاڵوگۆڕی ئاوو هەوا ناویان لهم نامهیهدا هاتوه.
ئهم کهسایهتیه ناودارانهی ژنان ڕونیان کردۆتهوه که پشتیوانی لە ژنان و کچانی ئێرانی دهکهن کە بوێرانە بۆ مافی بنەڕەتی خۆیان ڕاپهریون و ناڕەزایەتیان دژ بە دسەڵاتی دژە مرۆڤ و دژە ژنی ئاخوندی دەر بڕیوە. ههر لهو نامهیهدا ڕایان گهیاندوه ئهوان توندوتیژی بێ ڕهحمانهی هێزه سەرکوتکەرەکانی ڕژیم دژ بە ناڕازیانی ئاشتیخوازانه مەحکووم دەکەن و خوازیاری دەرکردنی دەست بەجێی ڕژیمی ئاخوندی لە کۆمیسیۆنی ژنانی ڕێکخراوی نێونەتەوەیی بوون.