یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هێزه‌ سه‌رکوتکه‌ره‌کانی نیزامی ڕژیمیش خرانه‌ ڕیزی گه‌مارۆکانی که‌نه‌دا،وه‌

هێزه‌ سه‌رکوتکه‌ره‌کانی نیزامی ڕژیمیش خرانه‌ ڕیزی گه‌مارۆکانی که‌نه‌دا،وه‌

له‌‌‌ چوارەمین پاکێجی سزاکانی کەنەدا بۆ سه‌‌‌ر ڕژیمی ئاخوندی هێزه ئینتیزامیه‌‌‌کانی ڕژیم له‌‌‌ لایه‌‌‌ن وه‌‌‌‌زاره‌‌‌تی ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی ئه‌‌‌و ووڵاته‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ تۆمه‌‌‌تی پێشلکردنی مافه‌‌‌کانی مرۆڤ و سه‌‌‌رکوتکردنی ڕا‌په‌‌‌ڕیوان و خۆپیشانده‌‌‌ران له‌‌‌ ئێران دا خرانه‌‌‌ ڕیزی گه‌‌‌مارۆکانه‌‌‌وه‌‌‌. له‌‌‌م سزا نوێیه‌‌‌ی ووڵاتی که‌‌‌نه‌‌‌دا، چوار که‌‌‌س له‌‌‌ به‌‌‌رپرسه‌‌‌ باڵاکانی هێزه‌‌‌ سه‌‌‌رکوتکه‌‌‌ره‌‌‌کانی ڕژیم و دوو دامه‌‌‌زراوه‌‌‌ی ئینتیزامی ڕژیمی گرته‌‌‌وه‌‌‌. هه‌‌‌ریه‌‌‌ک که‌‌‌ فه‌‌‌رمانده‌‌‌ی گشتی ئینتیزامی و حەسەن ڕەحیمی فه‌‌‌رمانده‌‌‌ی هێزی ئینتیزامی تاران و ئەحمەد فازڵیان، جێگری داواکاری گشتی و ئەسەدوڵڵا جەعفەری، سەرۆکی دادوەری پارێزگای خۆراسانی جنوبی و مۆرتەزا موسەوی، جێگری سەرۆکی دادوەری پارێزگای مازەندەران، خرانه‌‌‌ لیستی ڕه‌‌‌شی ئه‌‌‌و ووڵاته‌‌‌وه‌‌‌ و هه‌‌‌ریه‌‌‌ک له‌‌‌ دامه‌‌‌زراوه‌‌‌ی ئینتیزامی و کۆمەلەی مستەوفی جیهانی لە قوم (جامعه المصØ·فی العالمیه در قم) به‌‌‌ تۆمه‌‌‌تی سه‌‌‌رکوتکردن وده‌‌‌سبه‌‌‌سه‌‌‌رکردنی ڕاپه‌‌‌یوان و هه‌‌‌روه‌‌‌ها ته‌‌‌قه‌‌‌ی ڕاسته‌‌‌وخۆ له‌‌‌ ناڕازیان خرانه‌‌‌ لیستی سازکانی ئه‌‌‌م ووڵاته‌‌‌وه‌‌‌.

سزاکانی ئه‌‌‌م ووڵاته‌‌‌ هه‌‌‌ر جۆره‌‌‌ مامه‌‌‌ڵه‌‌‌ و بازرگانیه‌‌‌ک له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئه‌‌‌م که‌‌‌س و دامه‌‌‌زراوانه‌‌‌دا قه‌‌‌ده‌‌‌غه‌‌‌ ده‌‌‌کا و ده‌‌‌ست به‌‌‌سه‌‌‌ر سه‌‌‌روه‌‌‌ت و سامانه‌‌‌کانیان له‌‌‌ که‌‌‌نه‌‌‌دا دا ده‌‌‌گیردرێ و ئه‌‌‌و که‌‌‌سانه‌‌‌ به‌‌‌ هیچ شێوه‌‌‌یه‌‌‌ک مافی چوونه‌‌‌ ناو که‌‌‌نه‌‌‌دایان نابێت.

میلانیا جۆلی وەزیری دەرەوەی کەنەدا لەم پێوەندییەدا وتی: خەڵکی ئێران بە ژنان و گەنجانەوە ژیانی خۆیان دەخەنە مەترسییەوە، چونکە بەرگەی ڕژێمێکیان گرتووە کە بۆ ماوەیەکی زۆر هه‌‌‌موو مافه‌‌‌کانی لێ زه‌‌‌وت کردوون و به‌‌‌ سه‌‌‌خترین شێوه‌‌‌ ده‌‌‌یان چه‌‌‌وسێنێته‌‌‌وه‌‌‌.
ناوبراو زیادی کرد: کەنەدا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی خەڵکی ئێران، چونکە ئازایانە داوای داهاتوویەکی باشتر دەکەن.


2 ساڵ و 22 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 10 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هێزه‌ سه‌رکوتکه‌ره‌کانی نیزامی ڕژیمیش خرانه‌ ڕیزی گه‌مارۆکانی که‌نه‌دا،وه‌

هێزه‌ سه‌رکوتکه‌ره‌کانی نیزامی ڕژیمیش خرانه‌ ڕیزی گه‌مارۆکانی که‌نه‌دا،وه‌



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن