شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ساڵڕۆژی ۱۰ی خەزەڵوەر ڕۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات هاوکاتە لە گەڵ ڕاپەڕینی جەماوەریی

ساڵڕۆژی ۱۰ی خەزەڵوەر ڕۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات هاوکاتە لە گەڵ ڕاپەڕینی جەماوەریی

ساڵڕۆژی ۱۰ی خەزەڵوەر ڕۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات هاوکاتە لە گەڵ ڕاپەڕینی جەماوەریی لە کوردستان و ئێران

ڕاگەیێندراوی کومیتەی ناوەندی بە بۆنەی ۱۰ ی خەزەڵوەر ڕۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات

هاونیشتمانیانی تێکۆشەری کوردستان!
گەلانی ستەم لێکراوی ئێران!

پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان!
ئەمساڵ لە کاتێکدا یادی ۱۰ی خەزەڵوەر, رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات بەرز ڕادەگرین، کە گەڵانی ئێران بە تێکڕاو خەڵکی کوردستان بە تایبەت، لە خەبات و بەرخودانێکی کەم وێنەو ڕاپەڕینێکی چارەنووس سازدان.
ئەو ڕاپەڕینە نوێیەی بە دوای شەهید کرانی ژینا ئەمینی کڵپەی سەندو بووە گڕکان و نزیکە کۆشکی ستەم و بێدادی دەسەڵاتی ئاخوندی بسوتێنێ‌. بەڵێ‌ ئەم بەرخودان و ڕاپەرینانە هەڵقوڵاو و بەرهەمی خۆڕاگریەکانی ۴۳ ساڵی ڕابردوی گەلانی ئێران و قارەمانی پێشمەرگەکانی کوردستان و قارەمانەتی کەم وێنەی پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات لە ۱۰ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۳µ۸ی کۆچی خۆری یە. لە ۱۰ی خەزەڵوەردا جەنگ و نەبەردێکی کەم وێنەو یەکلاکەرەوە لە نێوان پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات و هێزی بەکرێگیراوی دژمن هاتە ئاراوە, کە بە داخەوە هەشت پێشمەرگەی قارەمانی سازمانی خەبات شەهید بوون و لە بەرانبەردا هێزی زۆر و بۆری دژمن بە درێژایی ۲۰ کیلومیتری مەیدانی جەنگ بە تەوای تەفرو و تونا کران و دەیان بەکرێگیراو کوژران و زیاتر لە حەفتا ئوتۆمبێلی سەربازی سوتێندران.

هاونیشتمانیانی ستەملێکراو!

ئەمڕۆ کە یادی ڕۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات دەکەینەوە، شارو لادێ‌ کانی کوردستان و شارو ناوچەکانی سەرانسەری ئێران مەیدانی ڕوبەروبونەوەی جەماوەری نەبەزو قارەمان و گیان فیدایی ڕۆڵە ئازاو لە خۆبوردوەکان و کچان و کوڕان و پیرو لاوی کوردو ئێرانیە لە بەرانبەر هێزە سەرکوتگەرەکانی دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئاخوندی. بە داخەوە لە ماوەی ۴µ ڕۆژ ڕاپەڕین و شۆڕشی جەماوەریدا دەیان لاوی قارەمان بە دەستی هێزە جینایەتکارەکانی دەسەڵاتی ئاخوندی شەهید و سەدان کەس بریندارن و هەزاران کەس زیندانی کراون.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران لەگەڵ دەربڕێنی سەرەخۆشی و هاوبەشی کردن لە خەم و پەژارەی خانەوادەی شەهیدانی ڕاپەڕینی نوێ‌, ڕاپەڕینی (ژن،ژیان،ئازادی) داوا لە هاونیشتمانیانی کوردستان و ئێران دەکا لە شۆرش و ڕاپەڕین بەردەوام بن. بێگومان تەنیا ڕێگە بۆ گەیشتن بە ئازادی و کۆتایی هێنان بە جینایەتی دەسەڵاتی ئاخوندان کە زیاتر لە ۴۳ ساڵە ئێرانیان کردۆتە زیندان و خەڵک بە بێ‌ تاوان شەهید دەکەن و دەکوژن و هیچ کات لە ستەمکاری و جینایەت نەوێستاونەوە، بەردەوام بوونە لە شۆڕش و ڕاپەڕین.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران کە تەشکیلاتی هەڵقوڵاو و پێکهاتوە بۆ هێنانەدیی ئاواتەکانی جەماوەری کوردستان و پێشمەرگە قارەمانەکانیشی کە خوڵقێنەری قارەمانی کەم وینەو نەبەردیی ۱۰ی خەزەڵوەرن، باوەڕی وایە خەڵکی کوردستان و خەڵکی سەرانسەری ئێران خاوەنی ڕاپەڕینی ڕەوان و هەر دەبێ‌ جەماوەر بڕیاڕ لە چارەنووسی داهاتووی وڵات و خۆیان بدەن ودڵنیاشین ئەو ڕاپەڕینە جەماوەریە شۆڕگێرانەو دیموکراسی خوازییە سەردەکەوێ‌.
جارێکی دیکە پیرۆز بێ‌ ۱۰ی خەزەڵوەر, ڕۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران.

سەردەکەوێ‌ خەباتی خەڵکی کوردستان و ئێران لە بەرانبەر دەسەڵاتی ملهوڕی ئاخوندی
دەڕوخێ‌ دەسەڵاتی نگریسی ئاخوندی
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
کومیتەی ناوەندی
۱۰ی خەزەڵوەری ۱۴۰۱ کۆچی خۆری


2 ساڵ و 21 ڕۆژ و 18 کاتژمێر و 41 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ساڵڕۆژی ۱۰ی خەزەڵوەر ڕۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات هاوکاتە لە گەڵ ڕاپەڕینی جەماوەریی

ساڵڕۆژی ۱۰ی خەزەڵوەر ڕۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات هاوکاتە لە گەڵ ڕاپەڕینی جەماوەریی



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن