خەباتمێدیا: بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە ناوخۆی وڵات, ئەمڕۆ سێشەممە ۱۰ی خەزڵوەر ی ۱۴۰۱ ی هەتاوی ناڕەزایەتی و ڕاپەڕین لە زۆربەی شار و ناوچەکانی کوردستان و ئێران درێژەی هەیە و خوێندکاران دەوری سەرەکیان لە ڕاپەڕینەکانی ئەورۆدا هەبوەە.
له زۆربەی زانستگاکانی کوردستان و ئێران خوێندکاران بەوپەڕی بوێریەو بەرامبەر بە هێزە سەرکوتکەرەکان و بەسیجی و سیخۆڕەکان وێستانەتەوە و وێڕای دروشم نوسین بە ناو کەلاسەکاندا, دروشمی دژ بە حکومەتیان وتەوە و داوای ئازادی هاوڕێ دەسبەسەرکاوەکانیان کرد. ئەم خوێندکارانە لە چەند حەرەکەتی نەمادین ساندیس یان بۆ بەسیجییەکان فڕێ داو و وتیان کە ئەو خۆفرۆشانە نابێ هاوپۆلی و هاوکەلاسییەکانی خۆیان بە پارە بفرۆشن. هەروەها قوتابیانی کچ و کوڕ لە شارە جیاجیاکاتی کوردستان و ئێران مانیان لە خوێندن گرت و هەروەها دروشمی ژن , ژیان, ئازادی یان وتەوەو و وێنەی دیکتاتۆر و داگیڕکەرەکانیان لە کتێبەکانیان دڕاند و خوازیاری ئازادی و نەمانی هەڵاواردن بوون.
کاسبکاران و سەعاتکاران لە شارەکانی کوردستان و ئێران و بەتایبەت بازاڕی گەورەی تاران تێکەڵ بە ڕاپەڕینەکان بوون و وێڕای سەرکوت لە لایەن هێزە بەکرێگیراوەکان و سەرکوتکەرەکانی حکومەتی ئاخۆندی شەقام و کوڵانەکانی شار و ناوچەکان یان لە کونتڕۆڵی خۆیان گرت و بانگەوازی نەمان بۆ دیکتاتۆریان وتەوە. ئەم ڕاپەڕینانە هەتا ئێستا بەرداوامە و خەڵکی وەزاڵە هاتوو وەک نەریتێک تەنانەت پاش هاتنەوە لە سەرقەبران و ڕێوڕەسمی ئەسپەردە کردنی ئازیزانیان درێژە بە ڕاپەڕینەکان ئەدەن و خوازیاری ڕووخانی حکومەتی نەگریس و دژە مرۆڤی ئاخوندین.