پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

فەرماندەی سپای کرمان، قوتابیانی بە ڕێبەری ڕاپەڕینەکان ناو برد

فەرماندەی سپای کرمان، قوتابیانی بە ڕێبەری ڕاپەڕینەکان ناو برد

خەباتمێدیا: ڕۆژی سێشەممە ۱۰ی خەزەڵوەری ۱٤۰۱ی هەتاوی"مەحەمەد نەزەری"فەرماندەی سپای تیروریستی پاسداران له پاڕێزگای کرمان وتی، ئێمە ئەوە دەبینین کە هەندێک لە قوتابیان سەرکردە و بەڕێوەبەری ڕاپەرینەکانن و ئەم کارەش پێویست بە بەدواداچوون دەکات. هەروەها ناوبراو وتی، هەندێک له دامەزراوە ئەمنیەکان، سەرەڕای دابین کردنی بودجەیەکی زۆر, تەنانەت بەقەد بنکەیەکی بەسیج کاریگەریان نەبووە.
ناوبراو لە درێژەدا وەکو زۆربەی بەرپرسانی حکوومەت, تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی هۆکاری سەرەکی ئەم شیوازە بارهێنانەی توێژی لاوان و خوێندکاران زانی و فەزای مەجازی بە ئامرازێک بەدەستی دوژمنەوە زانی.
لە پێنج حەوتووی ڕابردوو, حکومتی ئاخوندی و هێزە تیرۆریستییەکانی چەندین جار هێرشیان کردووەتە سەر قوتابیان و خوێندنگاکان و هەتا ئێستا چەندین خوێندکار و قوتابیان بریندار و شەهید کردووە. هەرچەن ئامارێکی فەرمی لە بەردەست نییە بەڵام بەگوێرەی راپۆرتەکان هەتا ئێستا زیاتر لە ۳۶ مێرمنداڵ کە تەمەنیان لە نێوان ۱۴ تا ۱· ساڵ بووه لە لایەن حکومەتەو شەهید و چەندین کەس بریندار و دەسبەرسەر کراون.

شایەنی باسە، ناوەندەکانی پارێزەری مافی مرۆڤ و لە سەرویشیانەوە، ڕێکخراوی لێبردنی نێونەتەوەیی لە پەیوەند بە کوشت و بڕی لاوان و گەنجان لە ئێران چەندین جار وریاییان داوە.


2 ساڵ و 19 ڕۆژ و 48 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

فەرماندەی سپای کرمان، قوتابیانی بە ڕێبەری ڕاپەڕینەکان ناو برد

فەرماندەی سپای کرمان، قوتابیانی بە ڕێبەری ڕاپەڕینەکان ناو برد



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن