حکومەتی سویس، سزای بەسەر دامەزراوە "پیشەسازیی فڕۆکەوانی شاهد"ی سپای پاسداران و سێ بەرپرسی باڵای سەربازی سپای تیرۆریستى پاسداران سەپاند.
هۆکارى ئەم سزایانەش، ناردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بووە بۆ ڕووسیا بۆ ئەوەى دژ بە ئۆکراینییەکان بەکار بهێنرێت!
ئەو سێ بەرپرسە گەورەیەى سپاى پاسدارانیش کە سزاکەیان بەسەردا سەپێنراوە بریتین لە:
پاسداری تیرۆریست محەمەد حوسێن باقری، سەرۆکی گشتى هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئاخوندى
حوجەتوڵا قوڕەیشی، بەرپرسی دابینکردن و لێکۆڵینەوەی وەزارەتی بەرگری ڕژیمی ئاخوندی
سەعید ئاغاجانی، فەرماندەی یەکەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی هێزی ئاسمانی سپای تیرۆریستی پاسداران.
ئەم کەسانە سەروەت و سامانیان لە دەرەوەى ئێران بلۆک دەکرێت و دەستى بەسەردا دەگیردرێت!