مەجلیسی سەنای هۆڵەند داوای دەرکردنی ئێرانی لە کومیسیونی مافی ژنان لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد
یو ئێن واچ ڕۆژی ۱۰ی خەزەڵوەر نووسی: سەنای هۆلەند داوای دەرکردنی ئێرانی لە کومیسیونی مافی ژنان لە نەتەوەیەکگرتووەکانی کرد.
هەروەها ماڵپەڕی یو ئێن واچ نووسی: سەنای هۆلەند ڕۆژی ۱۰ی خەزەڵوەر گەڵاڵەیەکی پەسەند کرد کە داوای لە دەوڵەتی ئەو حکومەتە کردووە لە هەر جۆرە داواکارییەک بۆ دەر کردنی ڕژیمی ئێران لە کۆمیسیونی مافی ژنانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان پشتگیری بکات.
دیدەبانی نەتەوە بەکگرتووەکان, گروپێکی سەربەخۆی نا حکومی مافی مرۆڤی نیشتەجێ لە ژێنێڤ, ڕەشنووسی ڕێکەوتننامەیەکی بۆ شورای کۆمەڵایەتی ئابوری ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان(ECOSOC) پێکهاتوو لە µ۴ وڵات, ئامادەکاری بۆ دەرکردنی ئێران کردووە.
هەروەها وڵاتانی کانادا, نیوزیلەند و ئامریکا پشتگیری ئەم گەڵاڵەیانە کردووە.
بەبۆنەی ئەوەی کە حکومەتی ناڕەزایی و ڕاپەڕینەکان بە توندی سەرکوت دەکات و بەرگری لە هەرجۆرە ئازادی ژنان و کچان دەکات و ئاکامەکەی بوەتە کوشتن و بریندار کردنی سەدان کەس لەوانە کچان و ژنان, سەرەڕای ئەوەی کە حکومەتی ئێران ئەندامی کومیسیونی ژنانی ڕێکخراوە یەکگرتووەکانەو ئەو سەرکوتانەش پێشێل کردنی مافی ژنانە, وڵاتانی دیکەی ئەندام وەک نیوزیلەند و هۆلەند و کانادا و ئامریکا داوای دەرکردنی ئەو حکومەتە سەرکوتکەرەیان لە ئەندامەتی ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد.