پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بانگەوازی بنەماڵەی ۶ شەهیدی ڕێگای ئازادی لە شاهاباد

بانگەوازی بنەماڵەی ۶ شەهیدی ڕێگای ئازادی لە شاهاباد

ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕێکەوتی ۱۲ی خەزەڵوەری ۱۴۰۱ی هەتاوی, چلەمین ڕۆژی شەهید بوونی شەش لاوی شاهابادە کە لە کاتی ڕاپەڕینە سەرانسەرییەکانی دژ بە حکومەتی ئاخوندی لە ڕۆژی چوارشەممە ۳۰ی خەرمانان لە بەرانبەر ئیدارەی ماڵیات و ئیدارەی پۆستی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە تیرۆریست و بەکرێگیراوەکانی حکومەتی ئاخوندی شەهید کران.
ئەم شەش کەسە کە ناوەکانیان بریتین لە
سەعید محەممەدی, میلاد قەنبەری, ئەنوشیرەوان فولادی, یاسر جەعفەری, ئیمان محەممەدی و ئەمیر حوسێن بەساتی لە ڕێگای خەبات دژ بە دیکتاتۆر شەهید کراون و ئەمڕۆ چلەی ماتەمین یان بەڕیوە دەچێ و وەک نەریتێک کە لە حەوتوەکانی ڕابردووش پەیڕەو کراوە دەبێتە مەکۆی دروشم دان و ڕاپەڕین بۆ درێژەدانی ڕێگاکەیان. شایانی باسە وێنەی ئەم شەهیدانە جگە لە ئێران لە وڵاتەکانی ئۆروپایی و ئامریکا و کەنادا و ئۆسترالیا لە لایەن خەڵکی ئازادیخوازەو هەڵواسیاوە.


2 ساڵ و 18 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 28 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بانگەوازی بنەماڵەی ۶ شەهیدی ڕێگای ئازادی لە شاهاباد

بانگەوازی بنەماڵەی ۶ شەهیدی ڕێگای ئازادی لە شاهاباد



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن